بۆچی پێغەمبەری خودا فەرمویەتی نابێت لە دەم و چاو بدرێت


زەنگ

پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرموێت (اژا چرب احدكم اخاه فلیتجنب الوجه) وفی روایە (اژا قاتل أحدكم فلیجتنب الوجه) رواه مسلم واتە ئەگەر یەكێ‌ لە ئێوە لە براكەی یان لە كەسێكی دا با خۆی بپارێزێت لەدەم و چاوی .

زانایان دەڵێن كە ئەمە مانای ئەوەیە كە لێدان قەدەغەكراوە لە دەم و چاو ، چونكە ناسكە و هەستەكانی تێدا كۆبۆتەوە ،و ئەندامەكانیشی ناسك و هەستیارن ، بۆیە لێدان لە دەم و چاو : 

دەم و چاو دەشێوێنێ‌ و عەیبداری دەكات، و ئەگەر شوێنێكیشی زەبر و ناڕەحەتیەكی بەر بكەوێت و بریندار بێت یان هەر جۆرە ئەزیەتێكی تری بەركەوێت دیارە پێوەی و ناتوانرێت بشار درێتەوە ، ئەگەر بەمەبەستی تەربیەت و ئەدەب دان لەمناڵ یان لە هەر كەسێكی تر بدەیت دەبێت خۆت بپارێزیت لە دەم و چاوی ، لەسەردەمی جاهلیەت دا خەڵكانێكی زۆر هەبوون لە بەندەو ژێر دەستەكانی خۆیان دەدا و لێدان لە سەر و دەم و چاویان كارێكی ئاسایی بوو پێغەمبەریش ئاگاداری كردنەوە كە خۆیان بپارێزن لە لێدانی دەم و چاو.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک