گەنجێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ خۆی كوشت


زەنگ

پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ  یەك شەممە گەنجێك خۆی كوشت.

لە ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە لەگوندی کەشکەوڵی بچووک سەربەناحییەی قەرەتەپەوە تەرمی گەنجێکیان گەیاندە بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لە کەلار.

ئاماژەی بەوەشكراوە، بەوتەی کەسووکاری ئەم گەنجە ناوی (وسام خلیل ابراهیم ) لەدایکبووی 2000 و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەماڵەکەی خۆیاندا فیشەکی بەخۆیەوەناوەو گیانی لەدەست داوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پۆلیسی ئەوناحییەیە لەسەرچۆنیتی ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک