زەنگ
كەشناسی هەرێمی كوردستان كەش و هەوای هەرێمی كوردستان بۆ ڕۆژانی نەورۆز و یەكەم ڕۆژی بەهار بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان بە کەشێکی ناسەقامگیر تێپەڕ دەبێت.
یەکەم رۆژی نەورۆز / ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم باران بارین دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەسنووریەکان لە ئەنجامی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بەفرێکی کەمیش دەبارێت.
دووەم رۆژی نەورۆز/ هەرێمی کوردستان دەکەویتە ژێر کاریگەرینزمە پاڵەپەستۆی تورکیا ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو لە هەندێ ناوچە بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران .بەلام لە پارێزگای هەولێرو سلێمانی ئەگەریباران بارین زیاتر دەبێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک