زەنگ
ئافرەت لە دوای مناڵ بوونیەوە نابێت نوێژ بكات و ڕۆژو بگرێت و حەرامیشە مێردەكەی لە گەڵیدا جووت ببێت تاوەكو پاك دەبێتەوە.
پاك بوونەوەكەشی كاتی دیاری كراوی نی یە، واتە هەر كاتێك بۆی دەركەوت خوێنی پاش منداڵ بوونی نەماوە و ئاوە سپی یەكەی بینی ـ هەر وەك چۆن لە كاتی عادەی مانگانەدا دەیبینێت ـ ئەوا پێویستە خۆی بشوات و نوێژەكانی ئەنجام بدات و حەڵاڵیشە مێردەكەی لە گەڵیدا جووت ببێت ئەگەر چی پاش حەوت ڕۆژ یان پاش شازدە ڕۆژ یان بیست و دوو ڕۆژ یان پاش سێ ڕۆژیش بێت یان كەمتر یان زیاتر بە مەرجێك لە چل ڕۆژ تێپەڕ نەكات.
بەڵام ئەگەر ئافرەتێك خوێنی دوای مناڵ بوونی بەردەوام بوو ئاوا تاوەكو (40) چل ڕۆژ خۆی ناشوات یۆ نوێژ و حەڵاڵیش نی یە مێردەكەی جووت ببێت لە گەڵیدا، ئەنجا لە دوای (40) چل ڕۆژەكە خۆی دەشوات بۆ ئەوەی بتوانێ نوێژەكانی بكات و حەڵاڵیشە مێردەكەی بچێتە لای.
ئەگەر دوای (40) چل ڕۆژ خوێنی هەبوو ئەوا ئەو خوێنە پێی دەوترێت استحاچە واتە نەزیف بوون و بە (خوێنی دوای منداڵ بوون) حیساب ناكرێت، لەم حاڵەتەدا نوێژی لە سەرە و دروستیشە مێردەكەی بچێتە لای، بەڵام دەبێت بۆ هەر نوێژێك دەستنوێژەكەی نوێ كاتەوە، هەروەها دەبێت بچێت بۆ لای پزیشكی پسپۆر بۆ چارەسەر وەرگرتن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک