پارەی مۆلیدەی ئەهلی دیاری كرا


زەنگ

خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلیییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی سێ (ئادار) دیاریکرا، و نرخی ھەر سەعات بۆ ئەمپێڕێک کارەبای مانگی دوو (شوبات) تەنھا 45 دینار دەبێت.

ئاوات محەمەدK قائیمقامی قەزای مەڵبەند سلێمانی بە ئامادەبوونی سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و نوێنەرانی ھەریەک لە ئاسایشی ئابووری، کۆنترۆل، وەرشەی ناوەندی و سەندیکای مۆلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قائیمقامیەت کۆبویەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکەش سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندK کارەبای نیشتمانی ھەفتەی یەکەمی مانگی ئادار ھەمان بەرنامەی مانگی رابردوو دەبێت، تاوەکو بەرنامەیەکی نوێ دادەنرێت بۆ دابەشکردنی کارەبا، پێشبینی دەکەین لە سنوری پاریزگای سلێمانی، لە مانگی ئاداردا رۆژانە بە تێکڕا 13 بۆ 15 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بدرێت بە ھاوڵاتیان.

سیروان محەمەد ئەوەشی خستەڕوو،  نرخی کارەبای مانگی پێشوو بۆ ھەر سەعاتێک 45 دینار  دیاریکراوە و خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئادار  بەم شێوەیە دەبێت:

_ رۆژانی شەممە بۆ 5 شەممە لە کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو کارەبای مۆلیدە دابینبکرێت.
_ رۆژانی ھەینی لە کاتژمێر 12ی پێش نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو کارەبای مۆلیدە دابینبکرێت.
جگە لە رۆژانی ھەینی، بەیانیان لە کاتژمێر 7 – 8 کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکرێت. 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک