زەنگ
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوای ڕاگرتنی ئەو قەرزە دەكات كە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان كردویەتی.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ھاوڵاتیانی ھەرێم لە مەترسیەک ئاگاداردەکاتەوە کە خەریکە بەھۆی ئاشتی ھەورامییەوە توشیان دەبێت.
ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، هەرێم ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بازرگانی و کۆمپانیای نەوتی ڕوسنەفت ئیمزاکردووە بۆ قەرزکردنی بڕی ٣ ملیار دۆلار،له‌لای خۆشییه‌وه بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی قه‌رزكردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌نایاسایی داده‌نرێت ئه‌گه‌ر له‌په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی قه‌رز له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وتی "ئاشتی هەورامی له جیاتی ئیعلانی ئه‌وه بكات كه قه‌رزی وه‌رگرتووه،ده‌بوایه شكستی سیاسه‌تی نه‌وتی و شكستی حكومه‌تی هه‌رێمی له بواری دارایی رابگه‌یاندایه،بۆیه هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی قه‌رزكردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌قه‌رزێكی نایاسایی داده‌نرێت ئه‌گه‌ر له‌په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درێت".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی وتیشی "هیچ كه‌سێك مولزه‌م نابێت به‌دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه چونكه به‌فلته‌ری په‌رله‌ماندا تێنه‌په‌ڕیوه، بۆیه پێویسته خه‌ڵك و هاوڵاتیان و نوێنه‌رانی خه‌ڵك له په‌رله‌ماندا ده‌نگی خۆیان بڵندبكه‌نه‌وه به‌وه‌ی كه‌وا هه‌ر قه‌رزێك حكومه‌تی هه‌رێم بیكات هیچ تاكێكی كوردی پابه‌ند نابێت به‌دانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ن وه ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و قه‌رزه خۆیان له ئه‌ستۆی بگرن".
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک