میزه‌ڵانەكانی سلێمانی مەترسیدارن


زەنگ- تەندروستی

لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەشاری سلێمانی، 7 حاڵەتی سوتانی منداڵان بە میزەڵانی غازی لەناو نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری دا تۆمار دەكرێت.

هاوكات خوێندكارێكی دكتۆرا لە نەخۆشخانەی ناوبراو هۆشداری دەدات بەدایك و باوكی منداڵان بۆ دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ئەو جۆرە میزەڵانە غازییە لەبۆنەو یادەكانی لەدایك بووندا، لەبەر ئەوەی سەرچاوەی مەترسییە.

دیاردەی یارییە ئاگرینەكان و میزەڵانی غازی لە بۆنەو یادەكانی ڕۆژی لەدایك بووندا، یەكێكە لەو هۆكارانەی كە بەهۆیەوە ڕووداوی ناخۆشی سوتانی منداڵان ڕوودەدات بەتایبەت لە وەرزی سەرمادا.

سوتانی ئەو ژمارەیەش بەهۆی ئەم جۆرە لە میزەڵدانەوە، یەكێكە لەو حاڵەتانەی كە لەمانگی 9ی ساڵی ڕابردوو تاوەكو مانگی 2/2017 لەناو نەخۆشخانەی سوتاوی نەشتەرگەری جوانكاری ئێمێرجێنسی دا تۆماركراوە.

لەوبارەیەوە خوێندكاری دكتۆرا، كاردان ئەحمەد نەجار تیشكی خستە سەر هۆكارەكانی سوتانی منداڵان بەوهۆیەوەو ڕایگەیاند، گازی ئۆكسجین یەكێكە لەو پاڵنەرانەی یارمەتی زیاتری سوتان دەدات، بۆیە بەشێكی ئەو منداڵانەی سوتاون و داخڵی نەخۆشخانەی سوتاوی كراون دەموچاویان یان دەستیان بەهۆكاری یارییە ئاگرینەكان و ئەو جۆرە لە میزەڵانی غازی بوە.

هاوكات كاردان ئەحمەد ڕێنمایی دەدات بەدایك و باوكی منداڵان كە دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی ئەو میزەڵانە غازییە لەبۆنەو یادەكانی لەدایك بووندا، لەبەرئەوەی مەترسیدارەو دەبێتە هۆی سوتانی دەست و دەموچاوی منداڵەكانیان.

دەشڵێت، ئەگەر هاتوو بەكاریش هات، نابێت لە شوێنێكی داخراوداو لە نزیكی پریشكی ئاگری یارییە ئاگرینەكان تر بێت یاخود لە نزیكی زۆپای ناو ماڵ بەكاربهێنرێت چونكە لەكاتی تەقینیدا پەنگ دەخواتەوەو ئاگرێكی گەورەو سوتێنەر دروست دەكات كە زیانی گەورەی بەدوادا دێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک