دارا مەلا شەفیق
پیناسەوناساندنی میژووی تورکیا، واتەداگیرکاری، چی لەروی ئابوری،سیاسی سەربازی بیت. هەموو ئەومیژوە دوژمن کاریە لەگەل زۆربەی گەلانی جیهان کەکردویەتی رزگاریان بوە، جگە لەنەتەوەی کورد کەبۆتە قوربانی بەپلەی یەکەم. پرسیارەکە ئەوەیە بۆدەبیت تەنها کورد؟ خاکی کوردستان کەتورکیا داگیری کردوە بریتیە لە (225)هەزارکم دوجاکە %32 ی خاکی ئیستای تورکیایە، لە(23) پاریزگا. زیاترلەبیست ملیون کورد کەدەکاتە%17 دانیشتوانی گشت تورکیا.خەمی کیشەی لەدەست نەدانی خاکەکەیە وپاراستنیتی.سیاسیەکانی تورک لەگەمەی سیاسەت مامۆستای سیاسەتن لەناوچەکەدا. سیاسەتیکی زۆر رونیان هەیەدەرهەق بەگەلی کورد. بەشیوەیەکی گشتی ئەوەیە، هەرچی تنازول هەیەئەی کەن لەگەل هەروڵاتیک تەنها بۆئەوەی کورد نەک تەنها لەتورکیا ، بەلکولەهیچ لەبەشەکانی تری کوردستان نەتوانیت سەربەخۆیی بەدەست بهینیت. هەروەها بناغەی شەری کورد بەکورد لەسەردەستی تورک بوەهەرلەسەردەمی عوسمانیەکانەوە تائیستاش. هەمیشە کاریگەری بەسەردەولەتەکانی ایران وعیراق وسوریاش هەبوە بۆدۆزی کورد. ئیستا دووهەزاروپینج سەدسەربازی تورکیا لەهەریمی کوردستانە، هۆکارەکەی شەری ناوخۆبوو. تا دوژمنیکمان وەدەرنا دوژمنیکی ترمان هینا، دوژمن هەردوژمنە. کیشەکەلەوەدایە ئەم هەریمە لەروی سەربازی وئابوری لەژیررکیفی تورکیایە. دەرچونی مەحالە، گومانی ئەوەدەکەم بی ئەوەی خۆمان پی بزانین بەشیک بین لەنەخشەی تورکیا جگە لە ناوچە کیشە لەسەرەکان لە%40 خاکی باشوری کوردستانە . هەموو هەولی تورکیا بۆگۆرانکاریەکانی ناوچەکە بەوشیوەیە. تەنانەت بۆرۆژئاوای کوردستان وای لی هاتوە ئەم خاکی کوردستانە بۆهیزە کوردیەکانی تر دەوتریت حەرامە. سەیرە! کەداعش نزیکی هەولیربوو داوالەتورکیا کرا هیچ وەڵامیکی نەبوو. تەنها بەپشتیوانی یەکیتی وپارتی بەپلەی یەکەم داعش تیک شکینرا. ئەمەدەبیت سودی لی وەربگیریت، بەڵام من نیگەرانم لەسیاسەتی کورد کەهیچ هەنگاو پلانیکی وانابینم کەئایندەیەکی باشی تیدا ببینریت، هەروەها لەسیاسەتی نیو دەولەتیش.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک