زەنگ
ئافره‌ت هیوا ده‌خوازێ دووگیان ببێ چاوه‌ڕێ ی منداڵه نوێكه‌ی بكات له‌كاتی ژیانی هاوسه‌رگیری دا ، بۆیه ده‌بێ ئه‌م ئافره‌ته‌ش بزانێ كه ئه‌و نیشانانه چین به‌سه‌ر جه‌سته و ده‌روونی دادێ پێش دووگیان بونی دا .
له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ دره‌نگ بوونی سوڕی مانگانه‌ی ، هه‌ندێ نیشانه‌ی تریش هه‌ن ده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌م ئافره‌ته دووگیانه :
. مه‌مكی ئافره‌ته‌كه قوڕس ده بێت و گۆی مه‌مكانیشی ڕه‌نگێكی تۆخی ده‌بێ به‌جۆرێكیشه كه ده‌ست لێدانی ئازاری هه‌یه .
. ده‌ناڵێنێ به كێشه‌ی ئامێری هه‌رسی .
. هه‌میشه هه‌ست به ماندووبون ده‌كات و كێشه‌ی خه‌وتنیشی ده‌بێ .
. كێشی داده‌به‌زی.
. زیبكه‌ی گه‌نجێتی له‌سه‌ر ڕوخساری به دیار ده‌كه‌وێ .
. میزاج و هه‌ست و نه‌سته‌كانی تێك ده‌چێت و وه‌كو پێشتر نامێنێت .
دیاره ئه‌م نیشانانه له ئافره‌تێكه‌وه بۆ ئافره‌تێكه‌وه جیاوازه ، بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه كه سه‌ردانی دكتۆری تایبه‌ت بكه‌ی له‌كاتی هه‌ست پێكردن به یه‌كێك له‌م نیشانانه .
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک