ئەگەر بە ڕووتی بخەویت چی ڕووده‌دات


زەنگ

خەوتن زۆر گرنگە بۆ تەندروستی جەستە. شێوازەكانی خەوتن جیاوازن و هەریەكەیان بەجۆرێك كاریگەری لەسەر جەستە و مێشكمان دروست دەكەن.
لە توێژینەوەیەكی نوێدا كە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە خەوتن بە ڕووتی باشترە وەك لە خەوتن بە جلەوە. سوودەكانیشی بریتین لە:
1. خەوتنت باشتر دەكات:
لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە، خەوتن بە ڕووتی زۆر باشترە لە خەوتن بە جلەوە، لەبەرئەوەی بەشێوەیەكی سروشتی پلەی گەرمی لەشت هاوسەنگ دەبێت و خەوت باشتر و خۆشتر دەبێت.
2. ڕێگە لە گەشەی بەكتریا دەگرێت:
كاتێك بە ڕووتی دەخەویت، ئەو ئارەقەی بە لەشتەوەیە وشك دەبێتەوە، بەوەش گەشەی بەكتریا لەو شوێنانەی جەستەت نامێنێت.
3. یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات:
كاتێك بەڕووتی دەخەویت، ڕێژەی كۆرتیزۆڵ بەشێوەیەكی سروشتی لە جەستەدا كەمدەبێتەوە. ئەوەش یارمەتی كەمبوونەوەی كێشی لەش دەدات.
4. ڕێكخستنەوەی پێستی لەش خێراتر دەكات:
كاتێك بە ڕووتی دەخەویت، پێستت باشتر و خێراتر خۆی ڕێكدەخاتەوە و پێكهاتە خۆراكییەكان خێراتر دەمژێت.
5. سوڕی خوێن چالاكتر دەبێت:
كاتێك بەڕووتی دەخەویت، بەربەستەكان لەبەردەم رێڕەوی خوێندا كەمتر دەبنەوە، بەوهۆیەوە سوڕی خوێن چالاكتر دەبێت، بەوەش تەندروستی دڵت باشتر دەبێت
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک