زەنگ
شوعلە عه‌لی، هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌سلێمانی كۆچی دواییكرد.
شوعلە عه‌لی لەساڵی 1957 له‌دایكبووه، لە ساڵی 1981 هاوسەرگیری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا كردووه. به‌رهه‌می هاوسه‌رگیری نێوانیان دوو كوڕ و كچێكه بە ناوەكانی (نماو چیا و چرا). له هه‌موو وێستگه‌كانی خه‌باتی شاخ و شاردا شانبه‌شانی نه‌وشیروان مسته‌فا كاری كردووه.
ئه‌مڕۆ ته‌رمی شوعله عه‌لی له‌سلێمانی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
بڕیاره ته‌رمی شوعلە عه‌لی کاتژمێر چوار لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییەوە بەرەو گۆڕستانی شەهیدان لە سلێمانی بەڕێبكرێت به‌مه‌به‌ستی ناشتنی.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک