غالب محەمەد
دوای ئه‌وه‌ی كه له مانگی 2 ی سالی 2014 بو جه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕا له لایه‌ن عێراق ، هه‌ر له‌و كاتدا هه‌تا ئێستا قه‌یران له دوای قه‌یران روو له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ، هه‌تا دێت كۆمپانیای سێبه‌ره‌كانی هه‌ر دوو حزب و به‌رپرسه‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌بن و هاوڵاتیانی هه‌رێمیش هه‌ژار تر ده‌بن ، به‌نده شیكاریه‌کی ورد ده‌كه‌م كه هۆكار چیه ؟ یه‌كیتی و پارتی حه‌زیان له‌م دوخه‌یه :
یه‌كه‌م : بۆ پارتی حه‌زی له‌م دوخه‌یه ؟ به هۆی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :
1. كاتی بوجه له عێراق ده‌هات ، ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارای ده‌كراوه و چاودێری دارای چاودێری داهاته‌كه‌ی ده‌كرد ، كه دز و گه‌نده‌ڵی كه‌م تێدا ده‌كرا ، ئه‌گه‌ریش بكرایه به یاسای بوو ، به‌ڵام له كوتای 2014 نه‌وت ده‌فرۆشرێت كه‌س نازانی داهاته‌كه‌ی له كویه؟ چۆن سه‌رف ده‌كرێت ؟ هیچ لایه‌نێك چاودێری داهاته‌كه‌ی ناكات .
2. دوای برینی بوجه ، ماوه‌ی 3 ساڵه یاسای بوجه دانه‌نراوه له هه‌رێمی كوردستان ، به‌میش پارتی به دڵ خۆی پاره بۆ ناچه‌كه‌ی خۆی سه‌رفده‌كات بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ هیچ لایه‌نێك بكات ، هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌وه‌یش له كاتی سه‌رفكردنی پاره به‌دڵ خۆیان ده‌بێت چونكه هیچ یاسایه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری هه‌بێت له سه‌رفكردنی پاره له نێوان پارێزگاكان .
3. ئێستا هه‌موو نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ داهاته‌كه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیه ، كه وه‌ك كارتێكی فشار به‌رانبه‌ر به لایه‌نكان به‌كاری دێنێت به تایبه‌تی پارێزگای سلێمانی ، ده‌بێت هه‌موو كاتی ئێمه چاومان له ده‌ستی وه‌زیره‌كانی پارتی بێت بزان كه‌ی موچه‌مان بۆ ده‌نێرن ؟ كه‌ی نه‌وتی سپیمان پێده‌ده‌ن ؟ كه‌ی به‌شه كاره‌باكه‌مان زیاد ده‌كه‌ن؟ كه‌ی بوجه‌ی صیانه‌ی كاره‌بامان پێده‌ده‌ن ؟ كه‌ی پرۆژه‌یه‌كمان بۆ ده‌كه‌ن ؟ ، به‌ڵام كاتی خۆی 47 % پاره‌ی سلێمانی ده‌هات بۆ سلێمانی ، هه‌رچه‌ند گه‌نده‌ڵی زۆر بوو به‌ڵام باشتره له‌وه‌ی كه نه‌كرێت .
4. به هۆی نه‌دانی موچه له كاتی خۆی و پێدانی چاره‌كه موچه ،هاوڵاتیانیان مه‌شغول كردووه ، به موچه بۆ ئه‌وه‌ی داوای هیچی تر نه‌كه ن، هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پاره‌یه‌كی زۆر له به‌رده‌ستیانه به كاری دێنن بۆ كرینی خه‌ڵكی تر .
دووه‌م : بۆ یه‌كیتی حه‌زی له‌م دوخه‌یه ؟ به هۆی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :
1. بێده‌نگیه‌ی یه‌كیتی و نۆێنه‌ره‌كانی له كابینه‌ی حكومه‌ت به تایبه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه یه‌كیتیش شه‌ریكه له گه‌ڵ پارتی له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ، به‌مه‌ش سودمه‌ند ده‌بێت له داهاته‌كه‌ی كه له پێشدا باسم كرد كه‌س چاودێری ناكات و كه‌س نازانێت چۆن و به چی سه‌رفده‌كرێت .
2. ماوه‌ی دوو ساڵه پارتی ده‌ستی گرتووەته سه‌ر دوو كێڵگه‌ی كه‌ركوك ( ئاڤانه، بای حه‌سه‌ن ) كه رۆژانه 260 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت ، یه‌كیتی بێ ده‌نگی هه‌ڵبژارد ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراق له گه‌ڵ كۆمپانیا كاری پارتی رێكه‌وت له سه‌ر پاڵاوتنی 45 هه‌زار به‌رمیل ، یه‌كیتی یه‌كسه‌ر هێزی برده‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتی باكور نه‌ك له به‌ر هاوڵاتیانی كه‌ركوك به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كیتی له‌و گرێبه‌سته سودمه‌ند نه‌بوو ، كه‌واته یه‌كێتی له پێشتر بێده‌نگ بوو سودمه‌ند بوو
3. دوای برینی بوجه‌ی عێراق ، ئێستا له ده‌ڤه‌ری سلێمانی ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران (امر بالصرفه) كه‌واته هه‌مووو داهاتی سلێمانی له لایه‌ن ئه‌و سه‌رف ده‌كرێت ، نه ئه‌نجومه‌ن ونە په‌رله‌مان ئاگاداری سه‌رفكردنی ئه‌و پارانه‌ی نیه ، به‌ڵام له پارێزگاكانی تر جاده 120مەتری و تونێڵ و دوو سایتی درووست ده‌كرێت به‌ڵام له سڵێمانی ده‌یان كێشه هه‌یه بێ چاره‌سه‌رن .
كه‌واته بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پارتی و یه‌كیتی ئه‌م دوخه‌یان پێ باشه ، چونكه زیاتر كۆنترۆڵی شه‌قامی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و زیاتر سودمه‌ند ده‌بن .
غالب محمد علی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک