دزەكانی سلێمانی دەستگیركران


زه‌نگ

لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ژمارەیەک تۆمەتبار بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیرکران.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەتۆمەتی دزینی ئۆتوبێل سی تۆمەتبار دەستگیرکران، هاوکات بەتۆمەتی دزینی ئامێری موبایل شەش تۆمەتبار دەستگیر کراون. 

لەلایەکی دیکەوە حەوت تۆمەتباری دیکە بەتۆمەتی دزیکردن لەچەند ماڵ و سوپەرمارکێتێک دەستگیرکران.

هەروەها بەتۆمەتی کاری سحرو (تەردەستی) چوار تۆمەتباری بەرەگەز ئێرانی دەستگیرکران.

لەچالاکییەکی دیکەدا مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر ٢٣ ماتۆرسکیلی بێ سەرەتادا.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک