ئەگەر پياوێك كچێكى خواست و له شەوى گواستنەوه بۆى دەركەوت كه (ژنه) چى بكات


زه‌نگ

وەڵام:
1. چەندین هۆکارو حاڵەت هەیە دەبێتە هۆی لەدەستانی پەردەی کچێنی و مەرج نيه كارى بەدڕەوشتى كردبێت.
بۆ نموونه :
. لەكاتى بێ نوێژیەکی تونددا ( عادة / الحيض ). 
. شتى قورسى هەڵگرتووه.
. لێدانى بەركەوتوه (بەو تێهەڵدانە عەشایەریانەی خۆمان کەلەمنداڵان و کچان دەدەین).
. توشى ڕوداوى هاتوچۆ بووه.
. يان وەرزشى كردووه.
. خۆى له شوێنێکی بەرز فرێداوه.
. هەیە بەمنداڵی بەهۆی پاسکیل لێخوڕینەوە لەدەستی داوە.
كەواته دەبێ سەرەتا گومانى خراپ نەبەى .
2 . ئەگەر ئافرەتەكه لەخواترس بوو لەبنەماڵەيەكى بەڕەوشت و ديندار بوو بەهەموو جۆرێ پێويسته گومانى باش ببەى.
3 . لەوانەيه لەڕابردودا كارى بەد ڕەوشتى كردبێت دواتر پەشيمان بوبێتەوه..
كەسێكى هەرزەكار و نەزان بووەو هەڵخەلەتاوه، دواتر (التوبة)ى كردبێت، ئەگەر بەو جۆره بوو و دڵنيا بووى لەوەى پەشيمانەو ئێستا ديندار و بەڕەوشته باشتره چاو پۆشى لێبكرێت.
4 . لەوانەيه بەزۆرى كارى واى لەگەڵ كرابێت.
زۆر جار لەكەم تەرخەمى دايك و باوك بەرامبەر منداڵەكانيان (بەتايبەت كچان) كەسانێكى خزم و ناسيار وا لەكچانى ( پارچەله ) دەكەن و دەيانکەنە ژن، جا ئەگەر وابوو دەبێ چاو پۆشى لێبكرێت.
5 . ئەگەر پياوەكه هەر ڕازى نەبوو بيهێلێتەوه لای خۆی، ويستى (الطلاق)ى بدات و لێی جيا بێتەوه، بۆى هەيه لێى جيابێتەوه، بەڵام:
بەڵام نابێ لاى كەسوكارەكەى وا بڵێت و ئاژاوه بنێتەوه، نەبادا كچەکە بكوژرێت و تاوانەکەی بکەوێتە ئەستۆ.
بەڵكو دەبێ چەند مانگێك لاى خۆى بيهێلێتەوه دواتر وا نيشان بدەن كەلەگەڵ يەكتری ناگونجێن و دەستى لێ بەربدات و لێى جيابێتەوه.
موسڵمانان تكايه ئاگاداربن و با هەموو خەڵك تێبگەن ئەوەى لەخەڵكى ( العشائر ) دەيبينن كەبەيانى زووەكەى ڕۆژى دواى گواستنەوه كابرای نەزان كچه دينێتەوەو بەئاشكرا دەڵێ: كچەكەتان ژن دەرچوو، زۆربەى جار كچەکە کوژراوەو دەكوژرێت..!!
بەڕاستى هەڵەيەكى گەورەيەو ئەوانه بكوژێکی ترسنۆكن کەئافرەتێكی لاوازی بێ دەسەڵات دەكوژن..
ئایينی ئیسلام شتی وای تێدا نيەو بەكوشتنی ئەو جۆره ئافرەتانه ڕازی نيه.
ئەوانه كار بەدين ناكەن!!! 
بەڵكو لەقسەو قسەلۆكی خەڵك دەترسن و بەگومانی خۆيان ئابڕوی خۆيان دەكڕنەوه!
بەڵام لەڕۆژی دواییدا چی جوابی خوای گەورە دەدەنەوە؟!!! 
کە لەسوڕەتی: النساء، ئایەتی: (93)، فەرمویەتی:
" ومن يقتل مؤمنا متعمدا
فجزاؤه:
١- جهنم خالدا فيها 
٢- وغضب الله عليه 
٤- وأعد له عذابا عظيما "

له‌ په‌ڕه‌ى تايبه‌تى ڕێباز شێخه‌ وه‌رگيراوه‌ 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک