زەنگ
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بەرهەم ساڵح بۆ پەردەپۆشكردنی زانكۆی ئەمریكی دیداری زانكۆكە ئەنجام دەدات.
دەقی نوسینەكە:
(( به‌رهه‌م ساله‌ح دیبه‌یت ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر یان به‌رده‌پۆش كردنی گه‌نده‌ڵیه‌كانی زانكۆی ئه‌مریكی ))
وه‌ك ئاشكرایه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی هه‌ڵده‌سێت به رێك خستنی دیبه‌یتی سیاسی و ئابوری له ژێر ناونیشانی ( دیداری سلێمانی ) ،هه‌ر بۆیه به‌شێك له حزبه‌كان و كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كان به‌شدار ده‌بن و ئیستراتیجیه‌تی حزبه‌كانیان ده‌خه‌نه‌روو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی و ئابوریه‌كان تا ئێره چێگای ده‌ست خۆشیه بۆ رێكخه‌رانی ئه‌م دیبه‌یتیه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت بۆ هاوڵاتیان و ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان ، ئه‌وه‌ی جێگای تێرامانه خودی ئه‌و زانكۆیه كه ئه‌م دیبه‌یته‌ی تێدا ده‌كرێت بۆته هۆكاری بارگرانیه‌كی گه‌وره له سه‌ر ئابوری ئه‌م هه‌رێمه ، كه هیچ لایه‌نێك یان ئه‌و كاره‌كته‌ره سیاسی و ئابوریانه كه به‌شدارن له‌ودیبه‌یته هیچ كاتێك ئاماژه‌یان به‌و بارگرانیان نه‌كردووه ، هه‌رده‌م بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد به‌رانبه‌ر به‌و بارگرانیه ئابوریه كه ئه‌و زانكۆیه درووستی كردووه ، دوای ئه‌وه‌ی بۆم ده‌ركه‌وت له‌م چه‌ند دیبه‌یته‌ی ڕابردوو و كۆتا دیبه‌یتدا ئه‌م كاره‌كته‌ران هه‌ركیز نایانه‌وێت قسه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن ، بۆیه من به باشم زانی ته‌واوی ئه‌و كێشه دارای و ئابوریانه‌ی كه ئه‌م زانكۆیه درووستی كردووه بیان خه‌مه روو كه پێك هاتوون له‌م چه‌ند خاڵه‌ی لای خواره‌وه :
1 . ئه‌و رووبه‌ری كه‌ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌م زانكۆیه پێكهاتوه له 672 دونم زه‌وی له ئه‌رزی پارێزگای سلێمانی ، كه حه‌وت هێنه‌دی كه‌مپی نوی زانكۆی سلێمانیه ، له كاتێكدا زانكۆی سلێمانی پێك هاتووه له 25 كۆلێژ و له رووی ژماره‌ی خۆێندكاره‌وه چه‌ندین به‌رانبه‌ر زانكۆی ئه‌مریكی زیاتره .
2. ته‌رخانكردنی ئه‌و رێژه‌یه له پانتای زه‌وی سلێمانی ئه‌گه‌ر بكرایه ئه‌و رووبه‌ره ته‌رخان بكرایه بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ، كه ده‌بوه هۆكاری چاره‌سه‌ر كردنی به‌شێكی زۆر له كێشه‌ی نیشته‌جێ بوون له پارێزگای سڵیمانیدا و ده‌كرا كه‌مپێكی هاوشێوه‌ی زانكۆی سلێمانی تێدا درووست بكرێت له گه‌ڵ ئه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌دا له‌هه‌مان ئه‌و رووبه‌ره‌دا .
3. له رووی دارای و ئابوری‌دا ، خودی ئه‌م زانكۆیه له سه‌ر داهاتی نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بونیاد نراوه كه ، بری پاره‌ی ته‌رخان كراوه له نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زانكۆی ناوبراو ده‌كاته ( 63.805.190 )ملیون دولار ئه‌و بره‌ش له كاتی كابینه‌ی به‌رهه‌م ساڵه‌ح بۆی ته‌رخان كراوه ، وه‌ك ئاشكرایه خودی به‌رێزیان دوو خوول سه‌رۆكی فه‌خری ئه‌م زانكۆیه بووه ، كه‌واتا ئه‌م به‌رێزه ده‌سه‌ڵاته‌كانی به شێوه‌یه‌كی نایاسای بۆ سوودی كه‌سی خۆی به كار هێناوه ، به شێوه‌یه‌كی نایاسای چونكه ئه‌م زانكۆیه زانكۆیه‌ی تایبه‌ته ، ده‌بێت به پاری بازرگان درووست بكرێت و ئه‌گه‌ر زانكۆیه‌كی تایبه‌ت نیه بۆ پاره له خۆێندكاران وه‌رده‌گیرێت به‌رێژه‌یه‌كی زۆیش له چاو زانكۆ تایبه‌ته‌كانی تردا ، ئه‌میش بۆمان روونده‌كاته‌وه هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوو جار زه‌رمه‌ند ده‌بن ( یه‌كه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی به پاری نه‌وتی گه‌رمیان و سلێمانی درووست كراوه ، دووه‌م خۆێندكاران به پاره تێدا ده‌خۆێنن ).
4. ئه‌م زانكۆیه هاوشێوه‌ی ته‌واوی زانكۆ تایبه‌ته‌كان كه هه‌تا ئێستا هیچ باجێكیان نه‌داوه به حكومه‌ت ، له گه‌ڵ ئه‌وشدا به‌شێك له‌و زه‌ویانه‌ی كه بۆی ته‌رخان كراوه ده‌درێت به چه‌ند بازرگانێك بۆ درووست كردنی چه‌ندین چۆر له ماركێت وكردنه‌وه‌ی كافتریا و خواردنگه و خواردنه‌وه كه ئه‌مه‌یش جۆرێكه له بازگانی به‌سه‌ر ئه‌رز و ماڵی هاوڵاتێان.
له كۆتایدا ده‌ڵێم بۆ هه‌تا ئێستا له یه‌كێك له‌و دیبه‌یتانه‌ی كه ئه‌م زانكۆیه پیهه‌ستاوه یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكومی ناڵێت به‌رێز دكتۆر به‌رهه‌م كه ی پاره‌ی نه‌وت و باجی ئه‌م زانكۆیه ته‌سلیمی حكومه‌ت ده‌كه‌یت ، له كاتێكدا كه تۆ جگه‌له‌وه‌ی ملیونان دولارت بۆ درووست كردنی ئه‌م زانگۆیه ته‌رخان كردووه هاتویت زیاتر له 672 دونم زه‌ویت داگیر كردووه بۆ ئه‌م زانكۆیه كه ده‌كرێت به‌و رووبه‌ره كێشه‌ی نیشته‌جێبوونی زۆربه‌ی هاوڵاتیان كرێنیشینانی پارێزگای سلێمانی چاره سه‌ر بكرایه .
غالب محمد عه‌لی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک