سێ كورد لە سێدارە دران چواری تریش لە سێدارە دەدرێن


زەنگ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا،  ڕۆژی ڕابردوو بەرپرسانی دادوەری‌ـ تەناهی حکوومتی ئیسلامی، بە چوونە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، بەشدارییان لە جێبەجێبوونی سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کورددا کرد.

ناسنامەی ئەو زیندانییانە؛ یووسف عەلیزادە خەڵکی خۆی و ڕەمەزان سەبزی خەڵکی ماکۆ ڕاگەیەندرا.

ناوبراوان لە ٤ ساڵی ڕابردووەوە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زینداندان و ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ساڵۆنی ٣ی گرتووخانەی "دەریا" براونەتە ژووری قەرەنتینە.

یووسف عەلیزادە لەکاتی جێبەجێبوونی حوکمەکەیدا زیاتر لە ٦٥ ساڵ تەمەنی بووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، سەرەتای ئەم حەوتوویە زیندانییەکی کورد بە ناوی "بەهەمەن فەریدی" خەڵکی سنە، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری هەمەدان لەسێدارە دراوە.

ناوبراو ٣٥ ساڵ تەمەنی بووە و منداڵیشی هەیە. ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر لە کوشتنی کەسێکدا تێوەگلاوە و سزای قەساسی بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەها لە گرتووخانەکانی کرماشان و ورمێ هەواڵ دەگات کە؛ لانیکەم ٤ هاووڵاتیی دیکەی کورد بە نێونجی تەمەنی کەمتر لە ٤٠ ساڵان، مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک