زەنگ
ئه‌مه وێنه‌ی سه‌ری مناڵێكی ٩ ساڵانه كه ٣ ساڵه تووشی ڕووتانه‌وه‌ی قژبووه و به نه‌خۆشی ده‌رده ڕێوی و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تر تشخیس كراوه و چه‌ندان جۆر عیلاج و ده‌رمانی وه‌رگرتوه و ته‌نانه‌ت بردوویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش له‌ویش به ده‌رده‌ڕێوی تشخیس كراوه به‌ڵام سوودی له‌هیچ له‌و عیلاجانه نه‌بینیوه.
دكتۆر هێمن زەمانی، باسی لەم بابەتە كردووە و نوسیویەتی، له‌ڕاستی دا ئه‌مه نه‌خۆشی نیه ، به‌ڵكو به‌هۆی به‌هه‌ڵه به‌ستنی قژه‌كه‌وه بووه كه دایكه‌كه به‌هه‌ڵه زۆر به‌تووندی قژی مناڵه‌كه‌ی به‌ستووه كه بووه‌ته هۆی ڕاكێشانی تاڵه‌كانی قژه‌كه زۆر به‌تووندی و له‌ئه‌نجامدا مردنی مووه‌كان و ووه‌رینی قژه‌كه.
ئێستا چه‌ند مانگێكه له‌ته‌نها چاودێری ده‌كه‌م بێ به‌كارهێنانی هیچ ده‌رمانێك ته‌نها به‌گۆرینی شێوازی قژبه‌ستنه‌كه به‌شێوازێكی گونجاو و بێ ڕاكێشانی زۆر ، قژه‌كه ده‌ستی كردوه‌وته‌وه به گه‌شه و وورده‌وورده ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باری ئاسایی.
بۆیه خانمانی به‌ڕێز تكایه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووربكه‌ونه‌وه له‌به‌ستنی قژی منداڵه‌كانتان به‌تووندیه‌كی زۆر.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک