ئەو ئازارە بەهێزەی بەهۆی ژانی مناڵبوونەوە دروست ئەبێت هۆکارەکەی چییە و چۆن وەسف دەکرێت؟


زەنگ

ئازاری کاتی مناڵبوون یەکێکە لە ئازارە زۆر بەهێزەکان و هەندێكجار ئەخرێتە ڕیزی ئازارەکانی جەڵدەی دڵ یان خوێن بەربوونی مێشك،،هەندێك جاریش ئەوترێت کە ئازارەکە وەك ئەوە وایە چەن ئێسکێكی دایکەکە لە یەك کاتدا بە یەکەوە بشکێنرێت یان بە جۆرێك وەسف ئەکرێت ئەگەر بێتوو لە کاتی ژانەکانا پەنجەی دایکەکە بسووتێنرێت لە تاو ئازاری مناڵبوونەکەی ئاگای لەو سووتانە نامێنێ.

هۆکاری ئەم ئازارەش ئەگەرێتەوە بۆ کرژبوونی مناڵدان لە کاتی ژانەکانا کە ئەبێتە هۆی پەستان خستنە سەر بۆرییەکانی خوێن و دواتر کەمبوونەوەی بڕی ئەو خوێنەی ئەچێت بۆ مناڵدان...هەر ئەندامێکی لەش ئەگەر بێتوو خوێنی کەم بۆ بروات تووشی ئازار ئەبێت..
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک