چۆن لە بەردەم مێردەكەت خۆت وروژێنەر دەردەخیت


زەنگ

یەکەم: ترس
بەشێک لە پیاوان ترسی ژن وەک شتێکی وروژێنەر سەیر دەکەن. دەروونناسانیش هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە ترسی ژن لە شتەکان دەرفەتێک دەدات بە پیاو تا وەک پاڵەوانێکی دڵسۆز خۆی بنوێنێت و دڵنەوایی بداتەوە.

دووەم: شێوەی پەشێو و پشتگوێخراو
راستە پیاوان حەز دەکەن ژن جوان و سەرنجڕاکێش دەربکەوێت و گرنگی بە شێوەی خۆی بدات، کەچی بەپێی لێکۆڵینەوەکان پیاوان حەز دەکەن لە هەندێک کاتدا ژنەکانیان بە شێوازێکی ناڕێک و پشتگوێخراو ببینن. بەتایبەت لەکاتی بەیانیاندا بینینی ژن بە بیجامە و قژی تا رادەیەک ژاکاوەوە پیاوان دەوروژێنێت.

سێیەم: چاویلکە
زۆرێک لە ژنان حەز بە لەچاوکردنی چاویلکەی پزیشکیی ناکەن و سڵی لێدەکەنەوە، کەچی نازانن زۆرێک لە پیاوان بینینی ژن بە چاویلکەوە دەیانوروژێنێت و ژنیان بەشێوەیەکی جوان سەرنجڕاکێش و وروژێنەرتر لا دەردەخات. بۆیە هەرگیز سڵ لە بەکارهێنانی چاویلکەی پزیشکیی مەکەرەوە و تەنیا هەوڵبدە مۆدێلێک هەڵببژێرێت کە لەگەڵ شێوەی دەموچاو و رووخارستدا گونجاوبێت.

چوارەم: لەبەرکردنی چاکەت و قەمسەڵەی چەرم و لەپێکردنی پانتۆڵی مەغاویریی
ئەو جلانەی کە جۆرێک لە هێز بەژن دەبەخشن، وەک چاکەتی چەرم و پانتۆڵی سەربازیی و مەغاویریی، دەبنە هۆی وروژاندنی پیاوان، بەتایبەت ئەگەر ئەو خانمەی ئەو جۆرە جلانە دەپۆشێت خاوەن لەش و جەستەیەکی رێک و سەرنجڕاکێش بێت.

پێنجەم: سەیرکردنی ژن لەکاتی ماکیاژکردندا
بەشێکی تر لەپیاوان حەز دەکەن لەو کاتانەدا کە ژنەکانیان سەرقاڵی ماکیاژکردن دەبن، بەدیاریانەوە بوەستن و سەیر بکەن، چونکە لەوکاتەدا ژن لەبەرچاویان وروژێنەر دەبێت و چێژ لە سەیرکردنی دەبینن.

شەشەم: دەربڕینی هەندێک لە پیتەکان بە ناڕوونی:
ئەگەر تۆی خانم پیتێک لە پیتەکان بە جۆرێکی تایبەت دەردەبڕیت، بۆ نموونە پیتی رێ، یاخود لە شوێنێکی دیکە ژیاویت و کاریگەریی بەسەر شێوازی قسەکردنتەوە هەیە، ئەوا دڵنیابە لەوەی کە ئەو تایبەتمەندییە وروژێنەرتر دەرتدەخات.

حەوتەم: بینینی ژن بە دڵتەنگیی
ناوبەناو بینینی ژن بە خەمۆکیی و تەمومژاویی، رادەی وروژێنەرییەکەی زیاتر دەکات و سەرنجڕاکێشی دەکات، بەڵام وریابە خەمۆکیی و دڵتەنگیی باش نییە و رێگا و شێوازی زۆر هەن بۆ ئەوەی وروژێنەر دەربکەویت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک