دوو ڕاوچی دەستگیركران



زەنگ

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەیەکی بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان لە دەرچونێکی مەیدانیدا توانیان  هاووڵاتیەكی تۆمەتبار دەست گیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بوون، هاوکات دەستگیرا بەسەر سێ باڵندە لەجۆری کەو و چوار دەستە داودا.

لە لایەکی ترەوە لەسنوری قەرەداغ لەدەرچونێکیاندا توانیان دوو هاووڵاتی تۆمەتبار دەستگیربکەن کە سەرقاڵی ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بوون هاوکات دەستگیرا بەسەر یەك باڵندە لەجۆری کەو و یەك چەکی جۆری تاپڕدا.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک