دوو تلیاك كێش دەستگیركران


زەنگ

ئاسایشی سلێمانی دوو كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد.

لە ڕاگەیەندرواێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو دوو كەسە لە ناو شاری سلێمانی دەستگیركراون و دواتر سزادراون.

بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 2 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەبەرواری‌ ( 13/10/2016 و  29/10/2016 ) لەناو شار و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ، دوو کەس دەستگیربکەن ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا، لە ڕۆژی ( 2 / 3 / 2017 ) لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی سلێمانی/2 ، سزادران  بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار ( ب ، خ ، ت ) لەدایکبوی ساڵی (1980) کورد ، ڕەگەز نێر ، پیشەی شۆفێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ نیو ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار ( ت ، خ ، م ) لەدایکبوی ساڵی (1989) ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک