دوژمنە گەورەكەی گوێی مرۆڤ بناسە


زه‌نگ- ته‌ندروستی

دكتۆر (ستیڤن روچ ) لە پەیمانگای ماساچوستسی ئەمریكی بۆ چاو و گوێچكە ، ڕایدەگەیەنێت گوێچكە هەروەكو هەموو بەشێكی دیكەی جەستە چەند ڕێگایەك هەیە بۆ پاراستن و سەلامەتیەكەی ، هەمیشە گوێچكە خۆی پاكدەكاتەوە و پیسی لەگوێچكەی ناوەڕاستەوە بەرەو گوێچكەی دەرەكی بە یامەرتی مۆمی ناو گوێچكە دەگوزارێتەوە .

ڕوونیكردەوە: پاكردنەوەی گوێچكە بە لۆكە زیانی هەیە و لۆكە بە دوژمنی یەكەمی سەلامەتی و تەندروستی گوێچكە دادەنرێت ، بەڵام لەهەندێك كاتدا گوێچكە پێویستی بە پاكردنەوە هەیە ، چونكە رێجیمكردن و تەمەن و كەشوهەوا ڕۆلێكی بنەڕەتیان هەیە لەسەر گۆڕانكاریی لەمۆمی ناو گوێچكە و هاتوچۆكردنی بەئازادی .

ئەو پزیشكە وتیشی: هەندێك حاڵەتی دیكە هەیە كەزیان بەگوێچكە دەگەیەنێت لەوانە دەنگی بەرز بەهۆی ئەوەی مەترسیدارە بۆ گوێچكە و دەبێت لەكاتی بوونی دەنگی بەرزدا گوێچكە دابپۆشرێت ، چونكە زیانەكانی دەنگی بەرز زۆرە و ناتوانرێت چاك بكرێتەوە .

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک