زەنگ
خۆشتن و حەمام کۆمەڵێک سوودی بۆ ژنانی دووگیان هەیە، جگە لەوەی دەبێتە هۆی پاک بوونەوەی لەش ڕێگری لە ماندووبونی جەستە دەکات و ئازار کەم دەکاتەوە و ئارامی بەلەش دەبەخشێت.
لێرەدا چۆنیەتی خۆشتنی خانمانی دووگیان و هەندێک سوودی دەخەینە ڕوو.
- خۆشتن بۆ خانمانی دووگیان خەوهێنەرە، جووڵەی زۆری کۆرپەلە لەناو هێلکەداندا ئارام دەکاتەوە، پێویستە خانمانی دووگیان ماوەی کاتی خۆشتنیان کەم بکەنەوە و ناو حەمامیش زۆر گەرم نەبێت و بەڵکو ئاسایی بێت.
- پلەی گەرمی ئاوەکە ئاسایی بێت، چونکە خۆشتن بەئاوی زۆر گەرم کێشە بۆ کۆرپەلە دروست دەکات، ئەگەر خانمی دووگیان بەردەوام بێت لە خۆشتن بەئاوی زۆر گەرم ئەگەری هەیە کۆرپەلەکەی لەباربچێت.
- لە مانگەکانی یەکەمی دووگیانییدا خۆشتنی زیاد بۆ خانمانی دووگیان بە تایبەت ئەو ژنانەی کە لاوازن، باش نییە و زیانی هەیە، هەڵبەت ئاوبەخۆدا کردنێکی ئاسایی کێشەی نیە.
- لە حەمامدا باشترە کە خانمانی دووگیان لەسەر کورسی دابنیشن، بۆ ئەوەی یارمەتی ئارامیی کۆرپەکەیان بدەن و تووشی بێهێزی نەبن.
- خۆشتن لە مانگەکانی کۆتایی دووگیانییدا یارمەتی لەدایکبوونی ئاسایی و تەندروستی منداڵ دەدات.
خانمی دووگیان دوای هاتنە دەرەوە لە حەمام چی بکات ؟
- باشترە کە خانمی دووگیان دوای هاتنە دەرەوە لە حەمام ئاوی سارد نەخواتەوە و دوور بکەوێتەوە لەهەوای سارد، چونکە خواردنەوەی ئاوی سارد دەبێتە هۆی لاواز بوونی هێلکەدان و دروستکردنی کێشە بۆ کۆرپەلە.
- دوای هاتنە دەرەوە لە حەمام پێویستە خانمی دووگیان جەستە و قژی بەباشی وشک بکاتەوە، بۆ ئەوەی دووربێت لەهەر جۆرە نەخۆشییەکی تایبەت بەسەرما.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک