زەنگ
داتاكانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2017
*ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید
به‌شی چواره‌م: ته‌واوكاری داتاكانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
له‌م به‌شه‌دا به‌شی كۆتایی داتاكان دەخەمە به‌ر ده‌ست خوینه‌ران تا به‌رچاو رونیه‌ك بدات به‌خه‌رجی سه‌رۆكایه‌تیه‌كان
1_سه‌ركردایه‌تی فیرقه‌ی تایبه‌ت كه(12000)هه‌زار سه‌رباز له خۆ ده‌گرێت ئه‌م فیرقه‌یه بۆ پارێزگاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌رخان كراوه‌و زۆر جاریش سه‌رۆك وه‌زیران باس له‌وه ده‌كات كه ته‌نها(16) پاسه‌وانی هه‌یه ئیتر باسی ئه‌م (12000)هه‌زاره ناكات کە به‌شه‌و رۆژ له پاسه‌وانی ئه‌و وه‌زیره‌كاندا به‌رامبه‌ر به‌ته‌نها فه‌وجێك بۆ پاراستنی په‌رله‌مان كه ژماره‌یان ناگاته (1000) هه‌زار سه‌رباز.
2_بوجه‌ی ته‌رخان كرا‌و بۆ ئه‌و شوینانه‌ی كه سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن كه خۆیان له‌م دام و ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه ده‌بیننه‌وه
1.ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی بڕی (183636906) سه‌د و هه‌شتا و سێ ملیار و شه‌سه‌د و سی و شه‌ش ملیۆن و نۆسه‌د و شه‌ش هه‌زار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه.
2.ده‌سته‌ی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه تیشك ده‌ره‌كان كه (1795316) یه‌ك ملیار و حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌د و پێنج ملیۆن و سێ سه‌د و شازده هه‌زار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه.
3.دیوانی وه‌قفی شیعی كه بڕی (433400657) چوار سه‌د و سی و سێ ملیار و چوار سه‌د ملیۆن و شه‌سه‌د و په‌نجا و حه‌وت هه‌زاری بۆ ته‌رخان كراوه.
4.دیوانی وه‌قفی سونی كه بڕی ( 267600488) دوو سه‌د و شه‌ست و حه‌وت ملیار و شه‌سه‌د ملیۆن و چوارسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت هه‌زاری بۆ ته‌رخان كراوه.
كه له ئیستا دا سه‌رۆكی هه‌ردوو وه‌قفه‌كه داوا كراون لی پرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان له‌گه‌ڵ بكرێت به هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه زۆره‌ی كه له‌و دوو ده‌سته‌یه‌دا هه‌یه.
بۆیه ده‌وترێت پڕۆژه‌ی ئیسلامییه‌كان له عێراق به‌ره‌و شكست ده‌ڕوات.
5. دیوانی وه‌قفی كریستیان و كه مایه‌تیه ئاینیه‌كانی دیكه كه بڕی (5660451) پێنج ملیار و شه‌سه‌د و شه‌ست ملیۆن و چوارسه‌د و په‌نجا و یه‌ك هه‌زاری بۆ ته‌رخان كراوه.
*بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک