نیشانەكانی دووگیانبوون بە كچ


زەنگ


منداڵ جوانترین دیاری خودایە بۆ دایکان و باوکان، ئایا ئەو منداڵە کوڕ بێت یاخود کچ، بەڵام مرۆڤەکان ئارەزوو دەکەن پێش کاتی دیاریکراو نهێنیەکان بزانن، دایكانیش هه‌میشه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن زوو بزانن كه‌ ئه‌و منداڵه‌ی چاوه‌روانن له‌دایك بێت چ ره‌گه‌زێكه‌؟ هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا زانست زۆر پێشه‌كه‌وتووه‌ و زوو ره‌گه‌ز دیاریده‌كرێت به‌ڵام ره‌نگه‌ کەمێک كاتی بوێت.

نیشانه‌كانی دووگیان بوون به‌ كچ به‌ پێی توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان بریتین له‌:

1-قه‌باره‌ی مه‌مك یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كان و مه‌مكی چه‌پ گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌ مه‌مكی راست، پێچه‌وانه‌كه‌شی كوره‌.

2-له‌دوای خواردنی سیر ئه‌گه‌ر ده‌م بۆنی نه‌هات یان كه‌م بوو بۆنه‌كه‌ی، ئه‌وا نیشانه‌ی بوونی كچه‌ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بۆنه‌كه‌ی زۆر به‌هێز بوو دره‌نگ رۆیشت مانای بوونی كوره‌.

3-ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت كرد زیاتر له‌سه‌ر لای راست بخه‌ویت مانای بوونی كچه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كوره‌.

4-ئه‌گه‌ر پێست گه‌شاوه‌ یان بریقه‌دار بوو چه‌ور بوو مانای بوونی كچه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وشكی پێست مانای كوره‌.

5-ره‌نگی میز ئه‌گه‌ر زه‌رد بوو ئه‌وا كچه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كوره‌.

مه‌رج نیه‌ %100 ئه‌م نیشانانه‌ راست بن، بەڵام ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ پێشبینیەکانی دووگیان بوون به‌ كچ،  دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه‌.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک