ئەو نەخۆشیانەی ناهێڵن ژن دووگیان بێت


زەنگ

زۆرکات خانمان دەیانەوێت دووگیان ببن، بەڵام ناتوانن و ناشزانن ھۆکاری ئەوە چییە.

دەشێت چەند نەخۆشییەک رێگر بێت لە دووگیان بوون و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

-نەخۆشی دەروونی: بوونی فشارێکی دەروونی زۆر کە ببێتە نەخۆشییەکی دەروونی دەشێت زیانێکی زۆر بە کۆئەندامی زاوزێ بگەیەنێت و ئەگەریش دەرمان وەربگریت ئەوا کەمتر ئەگەری دووگیان بوونت دەبێت.

-نەخۆشییەکانی ھێلکەدان: ھەر نەخۆشییەکی وەک کیسی سەر ھێلکەدان یان لەکارکەوتنی ھێلکەدان بەھۆی نەشتەرگەرییەوە دەشێت ببێتەھۆی کەمبوونەوەی ئەگەری دووگیان بوون و پێویستە بچیتە لای پزیشکی تایبەت.

-نەخۆشی ھۆڕمۆنیی: تێکچوونی ھۆڕمۆنەکان و ناھاوسەنگییان بەھەر ھۆکارێک بێت دەشێت نەھێڵێت دووگیان ببیت و ئەوەش مەترسیدارە ئەگەر بەبێ چارەسەر بەجێیبھێڵیت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک