زه‌نگ
توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ژنه دووگیانانه‌ی كه ئاویی نێو بوتله پلاستیكیه‌كان ده‌خۆنه‌وه له‌مه‌ترسی له‌دایكبوونی منداڵی قه‌ڵه‌و دان.
زانایانی ئه‌نجوومه‌نی غوده له شاری واشنتۆن دی سی بۆیان ده‌ركه‌تووه كه مادده‌ی كیمیایی " بیسفنول ئه‌ی " بی پی ئه‌ی"، كه مادده‌یه‌كی په‌كخه‌ری هۆرموونه مه‌ترسی قه‌ڵه‌وییبوونی منداڵی له‌دایكنه‌بوو زیاتر ده‌كات.
كاتێك كه كۆرپه‌ی منداڵ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری " بی پی ئه‌ی"، هه‌ستیارییه‌كی كه‌متر به هۆرموونی به‌رپرسیار به كۆنترۆڵكردنی حه‌ز و ئاره‌زو دروست ده‌كات . مادده‌ی كیمیایی " بی پی ئه‌ی "، مادده‌یه‌كی كیماییه كه له نێو قاپ و مادده پلاستییه‌كییه‌كان كه مادده‌ی خۆراكییان تێیدا به‌كاردێت له‌وان بوتڵه‌كانی ئاو بوونی هه‌یه .
ئه‌و مادده كیمیاییه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ غودی ورده‌كان له رێگه‌ی هۆرموونی ئیسترۆژن كه هۆرموونێكی ژنانه‌یه یه‌كبگرنه‌وه . توێژه‌ران دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له سه‌رمشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه منداڵانی له‌دایكبوون ئه‌وانه‌ی له ژێر كاریگه‌ری " بی پی ئه‌ی "، دابوون كه‌متر له هه‌مبه‌ر هۆرموونی لیپتین كه هۆرموونی تێربوونه كاردانه‌وه‌ی یان هه‌بوو .
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک