ئەگەر ژنی دووگیان ئەو خۆراكە نەخوا كە حەزی لێیەتی منداڵەكەی بەمشێوەیە دەبێت؟


زه‌نگ

ئارەزوو و ویستی ئافرەت لە كاتی دووگیانیدا، زۆر دەبێت و لە دێر زەمانەوەش گوتراوە كە هەرچییەك ئافرەت لە كاتی دووگیانیدا حەزی بۆی چوو، پێویستە بۆی ئامادە بكرێ، ئەگەر نا پەڵەی سوور لەسەر رووخساری منداڵەكەی دروست دەبێت، ئەمە هیچ بەبێ پشت بەستن بە هیچ بنەمایەكی زانستی ئاماژەی بۆ كراوە و پەیڕەو كراوە.

پزیشكانی پسپۆر لە بواری پێست لەوبارەوە دەڵێن، دروستبوونی پەڵەی سوور لەسەر رووخساری منداڵ پەیوەست نییە بەو نەریتە باوە، بەڵكو پەیوەستە بەو جۆرە دەرمانەی كە ئافرەت لە كاتی دووگیانیدا دەیانخوات. جۆری ئەو دەرمانانە و تێكچوونی سوڕی خوێنی منداڵ لەوكاتەی لە نێو سكی دایكیدایە هۆكارن بۆ ئەوەی پەڵەی سوور لەسەر رووخساریان دروست ببێت، ئەمەش بۆ كۆبوونەوە و گیرخواردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێن لە شوێنێك و ئەنجامدانی ئەركی تەواو لەلایەن خانەكانی خوێنەوە دەگەڕێتەوە.

هەروەها پزیشكان هێما بۆ ئەوە دەكەن، ئارەزووی خواردن لەلایەن ئافرەتانی دووگیانەوە پێوەندی گرنگی بە تەندروستی كۆرپەوە هەیە، پێویستە ئەو خۆراكانە لەلایەن ئافرەتانی دووگیانەوە بخورێت كە سەرجەم رەگەزە گرنگەكانی خواردنی تێدا بێ لە كانزا و ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان. چونكە ئەمە دەبێتە هۆی كەموكوڕی لە گەشەی خانە و ئەندامەكانی كۆرپەلە.

بۆیە شارەزایان رێنمایی ئافرەتانی دووگیان دەكەن كە سیستمێكی خۆراكی دەوڵەمەندیان هەبێ بە كانزا و ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان و هەوڵبدەن خۆ نەگرن بە تەنیا چەند خواردنێكەوە و زۆر بیخۆن، چونكە ئەمە زیان بە كۆرپەلە و گەشەكردنی دەگەیەنێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک