فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
راستی وتن شیرینە
لەسەرزار وەک هەنگوینە
لەژیندا،وتەی ڕاستی
سەرچاوەیە بۆئاشتی
ناهێڵێ ڕق وکینە
هێلانە بکات لەسینە
خۆشەویستی وڕێزلێنان
دەڕوێنێ لەناودڵمان
منداڵینە ،ڕاستگۆبن
هەردەم دژی درۆبن
ئەوەی کەدرۆزنە
کەسێکێ قێزەونە
بەوریایی بپرسن
ڕاستی بڵێن مەترسن
ڕاستی سەرچاوەی ژینە
خۆشبەختی وپێکەنینە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک