ئەبوبەكر هەڵەدنی بۆ ئەردۆگان: خۆمان بڕیاردەدەین هه‌ى سیخناخ نەعرەتەی شۆڤینی



زه‌نگ

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕايده‌گه‌يه‌نێت، خۆ سه‌غڵه‌تكردنى ئه‌ردۆگان بۆ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌ كه‌ركوك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى مشتێ به‌ڵێ يه‌ بۆ راپرسيه‌كه‌ت.

ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، ئێمەی گەلین بڕیار لەسەر چارەنوسمان دەدەین نەک تۆی سیخناخ بەنەعرەتەی شۆڤێنی,ئێمەیەک نەسوخرە کێشی عەجەم ونەمەحکومی ئالی عوسمانین.



ئەردۆگان.. نەبای دیوە ونەبۆران؟
دەزانم ئەم خۆسەغڵە ت کردنە لەڕادەبەدەرەت بۆهەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لەشاری کەرکوکی کوردستانی بۆ کۆکردنەوەی مشتێ بەڵێ یە بۆڕاپرسی لەسەر دەستورەکەت وخولیای سیستمە سەرۆکایەتیەکەت,وەلێ بەهەڵەدا چوی مێژووت باش نەخوێندۆتەوە ئەو ئاڵایە کەڕەنگێکی سورە ئەوە بەخوێن دەیان هەزار ڕۆڵەی کوردی بەئەمەک ئاودراوە بۆڕەتکردنەوەی سیاسەتی شۆڤێنیانەی تۆ ئاساکان.
چیت پێداوین بۆخۆت بۆری نەوت وڕێکەوتنی پەنجا ساڵەو بنکەی سەربازی و دۆشاوی ئاڵتون ساکەت بەرەو بڕۆ بەڵام بەهیچ جۆرێ دەسبەرداری ئازادی وئاڵاکەمان نابین , کەلەسەرسنگی کوڕوكچە چەلەنگەکانمان چەقێنراوە.
ئەوە ئێمەی گەلین بڕیار لەسەر چارەنوسمان دەدەین نەک تۆی سیخناخ بەنەعرەتەی شۆڤێنی,ئێمەیەک نەسوخرە کێشی عەجەم ونەمەحکومی ئالی عوسمانین تا هەڕەشە وگوڕەشە کانت ساردمان کاتەوە کە ئاڵا ڕەنگاو ڕەنگەکەمان کەبۆنکڕوزی نیشتیمانی سوتماک کراوی لێ دێت تاکوێ ولەکوێ دادە چەقێنین.
تازە ناگەڕێینەوە بەرەو دواوە ئەوخۆرانەی ناوخۆش کەتۆ خەنی بوی پێیان لەبەردەم ویستی گەلدا ئەمڕۆ یان سبەی هەر دەبێت چۆک دادەن وڕووگەیان دەبێت وەرچەرخێنن بەرەو لای گەلی خۆیان وەگەر نا نەفرەتی مێژوو.
سەدان ساڵە کوردستان ئامێزی پێکەوەژیانە, زەمینی جوامێری وقارەمانانە,گۆڕستانی داگیرکەرانە,دەرپەڕێنەری ستەمکارانە, لانکەی شۆڕش وڕاپەڕین وبەرخودانە.
ئەوەی تارمایی بەردەم ڕەونەقی ئاڵاکەمانە دزی ونادادی ویاساشکێنی وستەم وخراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە,وەگەر ناهەڕەشە وگوڕەشەکانی تۆهەرنابیستن.
تادوابستی خاکی پیرۆزی کوردستان ئاڵاکەمان بەکوێرایی چاوی ناحەزان هەرشەکاوە دەبێت.
ئەبوبەکرهەڵەدنی 5/4/2017
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک