زه‌نگ
سه‌رۆكى فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له په‌رله‌مانى عێراق ڕايده‌گه‌يه‌نێت، ماليكى زيانى 70 مليار دۆلارى له عێراق داوه و عه‌باديش بوه‌ته هۆى دابه‌زينى يه‌ده‌گى ناوه‌ندى بۆ 35 مليار دۆلار.
ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شيد، ڕايگه‌ياندووه، هه‌ر يه‌كه له نورى ماليكى و حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوو و ئێستا، زيانێكى زۆريان له عێراق داوه.
بزانه مالیكی و عه‌بادی چ زیانێكی گه‌وره‌یان به عێراق گه‌یاندووه
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت،مالیكی(70) ملیار دۆلار زیانی له عێراق دا‌و عه‌بادیش بوە ھۆی دابه‌زینی ئیحتیاتی ناوەندی بۆ (35) ملیار دۆلار و قه‌رزه‌كانیش بڕی (35)ملیار دۆلار زیادیان كردوه كه به تێكڕا ده‌كاته (70) ملیار دۆلار بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی عێراقیه‌كان چیتر گره‌وی خۆیان نه‌خه‌نه ده‌ست حیزبی ده‌عوه.
ده‌قی بابه‌ته‌كه:
مالیكی و عه‌بادی دوو سه‌ركرده كه عێراقیان گه‌یاند به‌م رۆژه ره‌شه
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید/سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
ئه‌م دوو سه‌ركرده یە كه سه‌ر به حیزبی ده‌عوه‌ی عێراقن و ئەو حیزبەی کە كۆنترین و رێكخراوترین حیزبی شیعی یه له عێراقدا.مالیكی له ساڵی 2007 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و وه‌ك فریاد ره‌سێكی ئه‌منی كه بتوانێت عێراق له‌و قه‌یرانه ئه‌منییه‌ی كه‌تێی كه‌وتووه رزگار بكات به حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی دیاری سه‌ربازی حیزبی ده‌عوه بوو له‌وه‌و پێش.پاش ئه‌وه‌ی له چوار ساڵی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ی بۆ نه‌كرا دووباره خولێكی تری بۆ نوێ كرایه‌وه ئه‌م جاره‌یان له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه‌وه.
له كۆتایی هه‌ردوو خوله‌كه‌یدا (4)پارێزگا‌ی عێراقی لەدەستدا و كه‌وتنه ده‌ست داعش و پارێزگاكانی تری وه‌ك كه‌ركوك و هه‌ولێریش كه‌وتنه نزیك شه‌ڕگه‌كان و پارێزگا شیعه نشینه‌كانی وه‌ك كه‌ربه‌لا و بابلیش كه‌وتنه سنوری هێرشه‌كانی داعش زیاتر له (35)ملیار دۆلار زیانی بە عیراق گەیاند بەھۆی ئه‌م شه‌ڕانه‌وە.زیاتر له‌وه‌شی ده‌وێت بۆ دوباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و ژیانی هاوڵاتیان.
لەلایەکی تر عه‌بادی كه‌به‌وه ناسراو بوو پیاوێكی ئابوریه و (4) ساڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابوری بووه‌و (4) تریش سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی بووه لە ئەنجومەنی نوێنەران و (1) ساڵیش وه‌زیری گه‌یاندن بووه،خاوه‌نی پله‌ی دكتۆرایه و (4) خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه له داهێناندا له كۆتایی ساڵی 2014 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست كه یەدەگی نه‌قدی عێراق نزیكه‌ی(81) ملیار دۆلار بوو کەچی له ئێستا كه‌می كردووه‌و تاكۆتایی خوله‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه له(46)ملیار دۆلار و هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی عه‌بادی قه‌رزه‌كانی عێراق به‌پێ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆی ناردووین بری(81) ملیار دۆلار بوو به‌ڵام له كۆتا دانیشتنمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی دا باسیان له‌وه‌كرد كه ته‌واوی قه‌رزه‌كانی عێراق گه‌شتونه‌ته (126) ملیار دۆلار كه‌واته مالیكی نزیكه‌ی(70) ملیار دۆلار زیانی له عێراق دا‌و به‌هه‌مان شیوه‌ش عه‌بادی بوە ھۆی دابه‌زینی ئیحتیاتی ناوەندی بۆ(35) ملیار دۆلار و قه‌رزه‌كانیش بڕی(35) ملیار دۆلار زیادیان كردوه كه به تێكڕا ده‌كاته (70) ملیار دۆلار بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی عێراقیه‌كان چیتر گره‌وی خۆیان نه‌خه‌نه ده‌ست حیزبی ده‌عوه‌و گۆڕانكاری بكه‌ن له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی راده‌ست بکەنەوە
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک