زەنگ
راگەیەندراوێك لە وەزارەتی دارایی لە بارەی بڕینی مووچە (باج) لە سەر فەرمانبەران.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری، ئاماژه به په‌یڕه‌وی ژماره (2)ی ساڵی (2017)، كه له‌لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران)ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه و تایبه‌ته به (باجی لێبڕینی ڕاسته‌وخۆ)، بۆ (كه‌رتی تایبه‌ت)، تێیدا ماوه‌ی پێشكه‌ش كردنی ڕاپۆرت دیاری ده‌كات.
كه وه‌رزی یه‌كه‌م له (یه‌كی كانوونی دووه‌م) ده‌ست پێده‌كات، تا كۆتایی مانگی (ئاداری) ئه‌مساڵ، كه گشت نموونه‌كانی ڕاپۆرت و پاره‌دان به‌رده‌ستن له هه‌موو به‌شه‌كانی (لێبڕینی ڕاسته‌خۆ) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی باجی كۆمپانیاكان و باجی ده‌رامه‌ت و پێشكه‌ش كردنیان له هه‌مان به‌ش ده‌كرێت، پێش كۆتایی هاتنی واده‌ی دیاریكراو له (21ی نیسان)، له دوای ئه‌م به‌رواره، سزای پێویست ده‌سه‌پێنرێت به پێی په‌یڕه‌وی ناوبراو.
شایه‌نی باسه:- په‌یڕه‌وی ئاماژه پێكراو، ته‌نها ئامانجی ڕێكخستن و چۆنییه‌تی ئه‌ژماركردنی (لێبڕینی ڕاسته‌وخۆ)یه، جۆر و ڕێژه‌كه‌ی نه‌گۆڕاوه و بڕی باج و ڕێژه‌كه‌ی پێی یاسای ژماره (20ی ساڵی 2011)هه‌موار كراوه.
بۆ زانیاری، گشت نموونه‌كان له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری) به‌رده‌ستن.
به‌پێى زانيارييه‌كانى زه‌نگ، حكومه‌ت به نيازه ئه‌و كه‌سى كه له كه‌رتى تايبه‌ت ئيش ده‌كات و مووچه‌كه‌ى له يه‌ك مليۆن ديناره زياته، مانگه به بڕى له %5 باج ده‌خاته سه‌ر مووچه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانى حكوميش به هه‌مان شێوه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک