ده‌ستكرا به‌ ده‌ستگيركردنى په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان له‌ وڵاتان


زه‌نگ
لەماوەی 6كاتژمێری ڕابردودا زیاتر لە 30 پەنابەر كەزۆربەیان هاولاتی هەرێمی كوردستان و عێراقن پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە كردوە لە هەریەك لە گرتووخانەكانی (كۆلن برۆك وهارمنسورس )نزیك فركەخانەی هیسرۆ لە لەندەن بە هۆكاریكی نادیار كۆكراونەتەوە.
ئەم پەنابەرانە لە جەند رۆژی رابرودا وە لەكاتی ئیمزای پۆلیسدا دەستبەسەركراون و ڕەوانەی لەندەن كراون هەروەها زۆربەی ئەو پەنابەرانە ماوەی زیاتر لە 10ساڵ تا 17 ساڵ لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەن و ژنو مناڵیان هەیە.
(م.م) یەكێك لەو پەنابەراندا ووتی "ماوەی 15سالە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم و خاوەنی ژنو دوو مناڵم" .
هەروەها پەنابەر(ب.م) خەڵكی كه‌ركوكە ووتی"ماوەی 14ساڵە‌ لە ولاتی بەریتانیام"
(ق.م) یەكێكی تر لەو پەنابەرانە ووتی "خاوەنی مناڵێكیم تەنها 21 مانگە و دایكم بە خەفەتی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری منەوە گیانی لەدەستداوە و 14سالە لە ولاتی بەریتانیا دەژیم"
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن لە داهاتویەكی نزیكدا لەسەر هەولەكانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ودوایین زانیاری ئەو پەنابەرانە ئاگادارتان دەكاتەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک