شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د
زۆر باش ئه‌زانم كه ئه‌م (تایتڵ)ه یاخود ناونیشانه‌ی كه هه‌ڵمبژاردوه تایتڵێكی سیاسی و له‌وانه‌شه هه‌ندێك بڵێن جدی نه‌بێت، به‌ڵام پێم وایه كه ته‌نیا هه‌ر ئه‌م جۆره تایتڵانه قابیلی ئه‌م دۆخ و ئه‌م سیاسه‌ت وحزبایه‌تییه‌ی ئه‌مڕومان بێت.
چۆن نه‌ڵێم ئه‌یه‌ڕۆ، كه به دروشم باس له مافی تاكی كورد بكرێت و ئه‌وه‌ی به‌كردار بوونی نه‌بێت مافی تاكی كورد بێت؟ ئێ وه‌ڵا هه‌ر ئه‌توانین بڵێین (ئه‌یه‌ڕۆ) كاتێ كه له ته‌نیشت ئێسك و پروسكی په‌رله‌مانه زینده‌به‌چاڵ كراوه‌كه‌ماندا ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگی ملیۆنه‌ها ده‌نگده‌ریان خسته ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه له ڕوویان بێت باس له رێز گرتن له خواست و ده‌نگی ده‌نگده‌ری كورد بكه‌ن!!
ئاخر بۆ نه‌ڵێم ئه‌یه‌ڕۆ؟ گه‌ر حزبه‌كه‌م سێ مانگ سه‌رقاڵی كێشانی نه‌خشه‌ڕێگایكی كردبین كه شانده‌كه‌مان له‌شپرزه‌یی و ڕاكه ڕاكیانا له به‌ینی سلێمانی و پیرماما (خه‌ریته)كه‌مانیان له (پردێ) به‌جێ هێشتبێت؟
باشه گه‌ر نه‌ڵێم ئه‌یه‌ڕۆ چی بڵێم كاتێك كه پارتی ئاماده نه‌بووبێت كه شاندی یه‌كێتی و گۆڕان پێكه‌وه ببینێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له گۆڕان بكرێت كه پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ببینێت؟
ئه‌رێ باشه جگه له ئه‌یه‌ڕۆ .. هیچ قسه‌یك، وشه‌یك، ده‌سته‌واژه‌یك یان رسته‌یك هه‌یه كه به‌كار بهێنرێت به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی كه خۆیان به پارێزه‌ری یه‌كێتیێك دائه‌نێن كه دروشمه‌كه‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسین بێت و (ڕه‌دوو) كه‌سانێك بكه‌ون كه خۆپیشاندان به هه‌ڵپه‌ركێ و ئاك پارتی به بڕا و ریفراندۆم به گاڵته‌جاری دابنێن؟
له‌وانه‌ش ئه‌یه‌ڕۆتر ئه‌وه‌یه كه شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی پیرماممان پێش ئه‌وه‌ی كه (خولی) یه‌كه‌می سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ته‌واو بكات بلیتی (هه‌رێم _ به‌غدا) ی كڕیوه و ده‌شڵێن وه‌ڵا پێمان خۆش ده‌بوو گه‌ر لایه‌نه‌كانی تریش به‌شدارییان له (شاند شاندێنه) كه‌ماندا بكردایێ.. باشه ئه‌مه چ شاندێكه كه بچێته به‌غدا بۆ باسی كه‌ركوك و ئاڵاكه‌ی كه‌ركوك كه ئاماده نه‌بێت نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك یاوه‌ری بێت؟؟
جا قوربان كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێكیش كه فزه‌ی لێوه بێت یه‌كسه‌ر تۆمه‌تی دژه سه‌ربه‌خۆیی و رێفراندۆمی ئه‌درێته پاڵ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی داهێنانێكی نوێی كۆمپانیاكه‌ی (ئاب) بێت!!
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک