زەنگ
پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، هاولاتیەك كە پیشەی پێشمەرگەیە لە خانووەكەی كەوتوەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە.
بەپێی هەواڵێكی پۆلیسی گەرمیان، دوانیوەڕۆی دوێنێ سێ شەمە لەکاتی ئاودانی خانووی ماڵی براکەی کەلەکاتی نۆژەن کردنەوەی خانوودان لەگەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار هاوڵاتیەک بەناوی گەها محەمەد قازی لەدایکبووی 1976 لەسەربان دەکەوێتەخوارەوەو گیان لەدەست دەدات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە بەوتەی کەسووکاری ناوبراو خێزاندارەو پیشەی پێشمەرگەیە.
لەئێستادا پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوەکردووە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک