شەش تۆن مرەبا لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا


زەنگ

بەھۆی بەسەرچوونی ماوەکەیەوە، بڕێکی زۆر مرەبا لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان رایگەیاند خاوەنەکەی رووبەرووی یاسا دەکەینەوە. 

  گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لەلایەن ئاسایشی ئابوورییەوە ئاگادار کراینەوە لە ھەبوونی بڕی زیاتر لە شەش تۆن مرەبای ماوە بەسەرچوو کە خاوەنەکەی بەنیازی ساغکردنەوەی بووە لە بازارەکانی شاری سلێمانیدا. 

گوران قادر ووتیشی "پاش ئەوەی چوینە شوێنەکە بۆمان دەرکەوت کە خاوەنی مرەباکە نیازی گۆڕینی قەباخی سەرەوەی شوشەکەیە بۆ دانانی بەرواری نوێیە لەبەر ئەوەی بەروارەکەی بەسەرچووە، تا بتوانێت مرەباکەی لەبازاردا ساغ بکاتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، بە فەرمانی قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بارھەڵگرەکە رەوانەی پاکی دەست بەسەراگرتن دەکرێت ھەروەھا مرەباکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە. 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک