ئەحمەدی نەژاد خۆی كاندید كردەوە


زەنگ

ئەمڕۆ چوار شەممە ئەحمەدی نەژاد سەركۆماری پێشووی ئێران، ناوی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری 2017 ی ئێران تۆمار كرد.


میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، ئەحمەدی نەژاد، سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران، لەگەڵ حەمید بەقایی، لەوەزارەتی ناوخۆ ئامادە بوون و ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری 2017 تۆمار كردووە.


دوێنێ سێ شەممە وەزارەتی ناوخۆی ئێران پرۆسەی ناونوسینی بۆ سەرۆكایەتی كۆماری ئێران دەستپێكرد و تاوەكو ئێستا زیاتر لە 120 كەس ناوی خۆیان بۆ ئەو پۆستە تۆمار كردووە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک