شيعر بۆ مناڵان... بارانی بەهار


شیعری : سۆزان سۆفی / هەولێر

ئـــەمــــڕۆ ڕۆژی بـــەهـــــارە
هــەور لــە ئـاســـمـان دیــارە
گــــەوارەی ڕەشـــــی دێـنـێ
وا  دیـــــــارە  دەیـــبـارێـنـێ 
وشکن زەوی و جۆ و ڕووبـار
 خوایــە بــاران بێـتـە خــوار 
سیـسن گـەڵای ڕووەک و دار
ژاکـــاون گــــوڵ و گــوڵـــزار
خوایــە ئــەی خـوای گــەورە 
داکــە بــــاران لـــەو هـــەورە 
زیــنــدوو کـــــەوە دارەکـــان 
جـۆ و کـانـی و ڕووبـارەکــان 

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک