هەموو ژنێك ڕقی لەم ڕەفتارانەی هاوسەرەكەیه‌تی


زەنگ

جۆری کەسایەتیەکان لەیەکتری جیاوازن و هەر خانمێک یاخود پیاوێک کۆمەڵێک ئارەزو و خەونی جیاوازی هەیە و دەیەوێت کۆمەڵێک بنەما لە هاوبەشی ژیانیدا هەبێت لە داهاتوودا، لێرەدا بەگوێرەیتوێژینەوەکان بەشێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە ڕەفتارانەی پیاوان قبوڵکراو نین لای خانمان و پێویستە زۆر بە ئاگابن.

1-پێکەنینی زۆر بەبێ هۆکار، یەکێکە لەو ڕەفتارانە کە شێوەیەکی ناشرین و خراپ نیشان دەدات لای خانمان و بەهیج جۆرێک سەرنجی خانمان ڕاناکێشێت، چونکە ئافرەتان ئارەزووی پیاوێک دەکەن کە لەکاتی پێویستدا پێبکەنێت نەک هەموو کات.

2-ئەو پیاوانەی ڕێک دەڕۆن و سەریان بە بەرزی ڕادەگرن، زۆر سەرنجی خانمان ڕادەکێشن بەپێچەوانەوە قبوڵکراونین.

3-کاتێک لەناو کۆمەڵێک هاوڕێ و کەسانی نزیکتدایت، زۆر قسەکردن و سەر جوڵاندن و بۆ ڕەتکردنەوە یان قبوڵکردنی کارێک، هەموو ئەم ڕەفتارانە زیان بە کەسایەتیت دەگەیەنێت لای خانمان.

4-شێوەی دەرەوەت و گرنگی نەدان بە جلوبەرگ و ڕووخسارت، هۆکارێکی ترە بۆ قبوڵنەکردنی پیاوان لای خانمان بەتایبەتی لەڕووی پاکوخاوێنیەوە.

انجژاب المرأە إلی الرجل

5-پیاوانی لێبوردە و هێمن یەکێکن لەو پیاوانەی زۆر سەنجڕاکێشن لای خانمان و قبوڵکراون.

6-ئەو جۆرە پیاوانەی متمانەیان بە خۆیانە و بە متمانەوە گفتوگۆ لەگەڵ خانمان دەکەن و باوەڕی تەواویان بە خۆیانە زاڵن بەسەر وتەکانیاندا.

ماژا یجژب الرجل بالمرأە

7-هەندێک لە پیاوان بڕیاری خێرا دەدەن لە ژیانیاندا هەرگیز بیر لە کاریگەرییە ئیجابی و سلبیەکان ناکەنەوە، ئەمەش ڕەفتارێکی هەڵەیە و لای خانمان قبوڵکراو نین.

كعكە الرجل الاكپر بحپاً علی غوغل

8-بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکانیش، ئەو پیاوانەی شێوەی ڕووخساریان پیاوانەیە و وەک پیاوێک دەتوانن پارێزگاری لە خێزانیان بکەن و کێشەکان بەشێوەیەکی باش چارەسەردەکەن و قوربانی دەدەن لەپێناو خێزان و هاوسەرەکەیدا، هۆکارێکی ترە بۆ قبوڵکردنی خانمان.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک