شیعری : ڕۆستەم خامۆش/ هەولێر
بـولـبـولی جــوانی نـێـــو گوڵســـتـانـــم
بـه‌دڵ ده‌خــــوێـنم بــــۆ نیـشــــتمـانــم
ماچ ده‌که‌م په‌ڕه‌ی گـــوڵی نێـــو بـاخان
جارجاره‌ش ده‌فڕم بۆلوتکه‌ی شــــاخان
بولــبـولی شــه‌یـدای ژیـــــــنـی ئازادیــم
عه‌شقی ســه‌وزایی و بـه‌هـاری شـادیـم
چه‌نـد خـۆشـه کاتێ کــه‌وا مـــن ده‌فڕم
بـه‌سه‌ربـه‌ستی خــۆم گۆرانیی ده‌چــڕم
مه‌لێکـم ده‌نگـخـــۆش مـــن له نێومه‌لان
ئـــازارم مــــه‌ده‌ن ئـێــــــوه‌ی مـنـــداڵان
ژینـم خـۆش ده‌وێ شـــــه‌یــدای ژیـانـم
لـه‌ســــایــه‌ی ئـاشـتی ئـارامــه گــیـانــم
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک