زەنگ
ئاسایشی ئابووری دەست دەگرێت بەسەر برٍێکی زۆر خۆراک و ماددەی ماوەبەسەرچوودا و سەرۆکی لیژنەی تەلەف رایدەگەیەنێت شیاوی خواردن و بەکارھێنان نین و بەفەرمانی قائیمقام لەناودەبرێت.
خالید محەمەد، سەرۆکی لیژنەی تەلەفی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئاسایشی ئابووری دەستی بەسەر بڕێکی زۆر خۆراک و ماددەی ماوە بەسەرچوودا گرتووە، پاش دووجار پشکنین لە بەڕێوەیەراتی تەندروستی سلێمانی دەرکەوت شیاوی بەکار ھێنان نییە.
وتیشی "دەست بەسەر بڕی زیاتر لە پێنج سەد کیلۆ کاکڵە گوێز، کە شێی کردوە و بۆتە ھۆی دروست بوونی کەڕو، لەگەڵ نەوەد کارتۆن شامپۆ، پاش دووجار پشکنین بۆیان، دەرکەوت شیاوی خواردن و بەکارھێنان نییە و زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، گیراوە".
باسی لەوەش كردووە، بەفەرمانی قائیمقام و لەژێر چاودێری لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی سەرجەمیان لەناوبران.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک