نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانکی نیسان دیاریدەکرێت


زه‌نگ

نرخی کارەبای موەلیدەی ئەھلیەکان بۆ مانگی نیسان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە ٤٤ دینار دیاری دەکرێت و سیروان محمد رایدەگەیەنێت خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیییەکان لەم مانگەدا جێکیر نییە. 

 سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی،  رایگەیاند: نرخی سەعاتێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکان بۆ مانگی نیسان بە (٤٤) دینار دیاری کراوە، واتە ئەگەر مۆلیدەیەک ١٥٠ کاتژمێر کاری کردبێت ئەوا بۆ ھەر ئەمپێڕێک ٦ ھەزار و ٥٠٠ دینار وەردەگیرێت.

 دەربارەی خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکان لە مانگی  نیسان وتی: خشتەی ئیش پێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکان لە کاتژمێر ٤ی پاش نیوەرۆوە بۆ کاتژمێر ١ی نیوەشەو کارەبای مۆلیدە بۆھاوڵاتیان دابین دەکرێت، بەڵام ئەم خشتەی ئێستا جێگیر نیە و بەپێی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما گۆرانکاری بەسەردا دێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک