شيعر بۆ مناڵان... سێو



شیعری :  سامی رواندزی   -  هەولێر

سێـو میوەیـەکـی خـۆشـە 
بـە پـەلــکـــەوە بـیـنـۆشـە
بـــۆ کـۆئـەنـدام و هـەرس 
کـاریـگـــەرە نــەک وەڕس
ڤیتامیـن سـی لـەگەڵ دی
لـە سێوا بـــۆت دێتــە دی
چـالاکبـەخشە بۆ جەستـە 
مۆخ و خوێنی مەبـەستـە
ســێــوێ بـخــــۆ ڕۆژانـــە
خـۆشبـەختـانــەی ژیانـــە
سێـوە لاسوورەی رۆستێ
دژ بە ڤایـرۆس دەوەستێ 
هەر سێوێ لە هەر ڕەنگـێ
ئارەزووت بـۆی دەلـەنگـێ
پێـشـکـەشــیکــەو بیـزانـە
شـــایـسـتــەی ئــازیـــزانـە
دیـمــەنــی بـاخـاتـی سێـو 
دەڕازێـــنـــێــتــــەوە کـێـو 

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک