زهنگ
بۆ / كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
ب / ڕوونكردنەوەیەك بۆ هەموو لایەك
هاوڵاتیانی خۆشەویست لە كاتێكدا دەزگای ئاسایشی هەرێم سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەركەكانیەتی بۆ پاراستنی سەروسامانی هاوڵاتیان لە مەترسیەكانی دەرەكی و ناوخۆیی هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەكان بۆ ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان , بەڵام بەداخەوە چەندڕۆژێك پێش ئێستا هەندێ كەناڵ و كەسی نابەرپرس , بەبێ گوێدانە بنەماكانی زانیاری ڕاست و دروست , هەرلەخۆیانەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ پرسی لایەنی پەیوەندیدار كەوتنە بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست و دروست وبێ بنەما , لەسەر كەیسێكی ئاسایش كە ئەركی ئەو كەسانە نییە وە بۆیان نییە بابەتی وا هەستیار بڵاوبكەنەوە , لەبەرئەوەی ئەوە تایبەتە بە دەزگای ئاسایش و دادگا نەك ئەو كەناڵا و كەسانە , هاوڵاتیانی بەڕێز كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان , بڵاوكردنەوەی هەواڵی چەواشەكاری بێ بنەما مەترسی هەیە , بەتایبەت لەو جۆرە هەواڵانە كەدورە لە راستیەوە , گوایە ئاسایش لەژێر ئەشكەنجەدا (هێمن محمد عەزیز) ی لەناوبردوە , ئەوە بەچاوی خۆتان بینیتان ڕوونكردنەوەمان بڵاوكردۆتەوە كە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵا ئەو كەیسە كراوە , ئەوكەسانەو كەسوكاری تیرۆریستەكەش ناتوانن نوكوڵی لێ بكەن كەكوڕەكەیان سەر بە داعش بووە هاوكار كردوون , ئەوە فەرموون براكەی خۆی بەناوی ( هێرش محمد عزیز ) لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی هەڕەشە ئامێزدا . ئەڵێ : هێمن پەیوەندی بەداعشەوە هەبوەو بەیعەتی داوە , هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات , لەبەر ئەوە ئێمە ئەوكەسانە ئەخەینە ژێر بەرپرسیاریەتیەوە , ئەگەر خوێن لە پەنجەی هەر هاوڵاتیەكی ئەم دەڤەرەبێت , ئەبێ ئەركی بەرپرسیاریەتی بگرنە ئەستۆ , وەلەكەس نابورین هەرتاوانێك ئەنجام بدات دژ بە هاوڵاتیانی خۆشەویست وهێزەكانی پێشیمەرگە و ئاسایش و دژەتیرۆر , كە گیانمان لەو پێناوە بەخت ئەكەین ئێمە سەرمان لە ڕێگەیاندایە , هەمیشە لەئارامیدابن .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک