زەنگ
هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە دوو كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو دوو كەسە لە ناو شاری سلێمانی دەستگیركراون و دواتریش لە دادگای تاوانەكان سزادراون.
بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 2 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ، لەڕۆژانی (16/8/6201 ) و (25/1/2017 ) دوو کەس دەستگیربکەن ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 11/4/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار ( م ، ک ، ر ) لەدایکبوی ساڵی (1991 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار ( ش ، ص ، ع ) لەدایکبوی ساڵی (1982) ئێراق ، ڕەگەز نێر ، پیشەی کاسب ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (3)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک