وەزارەتی خوێندنی باڵا (١٠) دە سكۆلەرشیپ لە قوبرس ڕادەگەێنێت


زەنگ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكات، كە قوبرس (١٠) دە سكۆلەرشیپ-ی خوێندنی باڵا (٥ ماستەر و ٥ دكتۆرا)  پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردوە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەكەین ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە لەماوەی دیاریكراودا لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە (لێرە كلیك بكە) داواكاری خۆیان پێشكەش بكەن:

خوێندنی ماستەر
یەكەم/ مەرجەكان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر

دەبێت پێشكەشكار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
ئەگەر پێشكەشكار لە دەزگا و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان فەرمانبەر یا مامۆستا بێت، ئەوا بە لایەنی كەم دەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە (٢) دو ساڵ خزمەتی هەبێت بۆ ئەوەی شایستەی بەخشینی مۆڵەتی خوێندن بیگرێتەوە، جگە لە یەكەم و دوەم و سێیەمی زانكۆكان كە هێشتا دانەمەزراون لە مەرجی ساڵانی خزمەت و ماوەی تێپەڕبون بەسەر بڕوانامە دەبەخشرێن.
دەبێت كۆ نمرەی بەكالۆریۆسی لە (٪٦٥) كەمتر نەبێت.
دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
خوێندن لەم سكۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزیە، بۆیە دەبێت پێشكەشكار بەلایەنی كەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) (IELTS) یان هاوتاكەی لە تاقیكردنەوە ستانداردەكانی دیكەی توانستی زمان هەبێ كە بریتین لە (PEARSON و IPT TOEFL وTOEFL PBT) كلیك لێرە بكە بۆ بینینی (خشتەی بەراوردكاری) تاقیكردنەوەكانی توانستی زمان.
داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).
كاندیدی سەركەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن (قوبرس)ەوە كرێی خوێندنی بۆ دابین دەكرێت، بەڵام كرێی فرۆكەی و بژێوی ژیانی لەسەر ئەستۆی خودی خۆی ئەبێت.
دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردن ڕێكەوتی ( ١٣/٤/٢٠١٧) لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەبێ (كلیك لێرە بكە).
دوەم/ تێبینیەكان

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی لەلایەن وەزارەتەكەمانەوە, ئینجا وەزارەتەكەمان لەسەر بنەمایی مەرج و رێنماییەكانی سەرەوە و پێشبركێ، كاندیدە سەركەوتوەكان هەڵدەبژێرێت.
ئەگەر كاندیدی سەركەوتو پاشگەز بوەوە یا لە خوێندن بەردەوام نەبو، ئەوا ناوی دەخرێتە (لیستی ڕەش)ەوە، بۆی نابێ جارێكی دیكە داواكاری پێشكەش بە هیچ بەرنامەیەكی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یا لە دەرەوە بكات.
هەر كاتێك كاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشكەش بە وەزارەتەكەمان بكات، ئەوا دەخرێتە (لیستی ڕەش)ەوە و، سكۆلەرشیپەكەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
تا ڕاگەیاندنی ئەنجامی سكۆلەرشیپەكە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەكەمان، بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.
سێیەم/ پسپۆڕییەكان

BANKING AND FINANCE
ART AND DESIGN
HUMAN RESOURCE MANAGEMENT
ELECTRICAL AND ELECTRONIC ENGINEERING
SOFTWARE ENGINEERING
خوێندنی دكتۆرا
یەكەم/ مەرجەكان بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا

دەبێت پێشكەشكار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
ئەگەر پێشكەشكار لە دەزگا و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان فەرمانبەر یا مامۆستا بێت، ئەوا بە لایەنی كەم دەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە (٢) دو ساڵ خزمەتی هەبێت.
دەبێت كۆ نمرەی بەكالۆریۆسی لە (٪٧٠) كەمتر نەبێت.
دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
خوێندن لەم سكۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزیە، بۆیە دەبێت پێشكەشكار بەلایەنی كەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) (IELTS) یان هاوتاكەی لە تاقیكردنەوە ستانداردەكانی دیكەی توانستی زمان هەبێ كە بریتین لە (PEARSON و IPT TOEFL وTOEFL PBT) كلیك لێرە بكە بۆ بینینی (خشتەی بەراوردكاری) تاقیكردنەوەكانی توانستی زمان.
داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا پێشكەش بكات. (واتا ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بوار بێت).
كاندیدی سەركەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن (قوبرس)ەوە كرێی خوێندنی بۆ دابین دەكرێت، بەڵام كرێی فرۆكەی و بژێوی ژیانی لەسەر ئەستۆی خودی خۆی ئەبێت.
دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردن ڕێكەوتی ( ١٣/٤/٢٠١٧) لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەبێ (كلیك لێرە بكە).
دوەم/ تێبینیەكان

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی لەلایەن وەزارەتەكەمانەوە, ئینجا وەزارەتەكەمان لەسەر بنەمایی مەرج و رێنماییەكانی سەرەوە و پێشبركێ، كاندیدە سەركەوتوەكان هەڵدەبژێرێت.
ئەگەر كاندیدی سەركەوتو پاشگەز بوەوە یا لە خوێندن بەردەوام نەبو، ئەوا ناوی دەخرێتە (لیستی ڕەش)ەوە، بۆی نابێ جارێكی دیكە داواكاری پێشكەش بە هیچ بەرنامەیەكی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یا لە دەرەوە بكات.
هەر كاتێك كاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشكەش بە وەزارەتەكەمان بكات، ئەوا دەخرێتە (لیستی ڕەش)ەوە و، سكۆلەرشیپەكەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
تا ڕاگەیاندنی ئەنجامی سكۆلەرشیپەكە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەكەمان، بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.
سێیەم/ پسپۆڕییەكان

BANKING AND FINANCE
ART AND DESIGN
HUMAN RESOURCE MANAGEMENT
ELECTRICAL AND ELECTRONIC ENGINEERING
SOFTWARE ENGINEERING

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک