چۆن دوای دووگیانی سكت توند دەكەیتەوە


زەنگ

بە سروشتی خۆی منداڵبوون هۆکارێکە بۆ کشانی پێست و دەرکەوتنی هێڵی سپی و تێکدانی ئەو پێستە بەتایبەت لەسەر ئاستی ورگ، ڕەنگە ئەمەش خانمان تووشی دڵەڕاوکێ و خەم بکات و زۆر بیری لێ بکەنەوە، بەڵام دەکرێت لەڕێگای وەرزشی بەسوود و بەکارهێنانی ئەم پێکهاتانەوە ورگیان توند بکەنەوە.

یەکەم خواردنەوە کە زۆرە لەماڵی هەمووان دەستدەکەوێت ئاوە هەوڵبدە ڕۆژانە نزیکەی 10-12 پەرداخ ئاو بخۆرەوە، بەپێی توانا قاوە و چا و خواردنەوە گازیەکان کەم بکەرەوە.

بەکارهێنانی زەیتی سروشتی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بۆ هەموو ئەو بەشانەی شل بۆتەوە بەتایبەت ورگ، زەیتی ڤیتامین ئی یەکێکە لە باشترین جۆری زەیتەکان.

شەربەتی لیمۆ بدە لە پێستەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک و دواتر بە ئاوی بیشۆ، بەهۆی ئەو ترشیەی تێیدایە پێستەکە توند دەبێتەوە و هێڵەکان دەشارێتەوە.

جێل یان کرێمی تایبەتی گەڵای سوبێر کاریگەری بەهێزی هەیە و ڕۆژانە بەکارهێنانی دەبێتە هۆی نەهێشتنی تەواوی ئەو هێڵانەی پێست و توند کردنەوەی.

سپێنەی هێلکە یەکێکی دیکەیە لە پێکهاتە بەسوودەکان و بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە و ڕۆژانە بەکارهێنانی بۆ پێست لەدوای منداڵبوون بۆ ئەو بەشانەی شلبوونەتەوە زۆر بەسوودە.

زەیتی گەرچەک کاریگەری خێرای هەیە لەسەر پێست و کونیلەکان و دوای بەکارهێنانی بۆ ورگ بە کیسێکی پلاستیکی دایپۆشە و لەشوێنێکی گەرمدا وەک ساونا یان گەرماو یان هەر شوێنێکی دیکە بۆ ماوەی 45 خولەک دانیشە و دواتر بیشۆ.

زەیتی زەیتون ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ شاردنەوەی ئەو هێڵانە و پاککردنەوە و توندکردنەوەی پێست، بۆ ماوەی شەوێکی تەواو بە تێکەڵەی زەیت و ئاو و سرکە چەوری بکە و دواتر لە گەرماودا خۆت بشۆ.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک