زەنگ
ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ڕایگەیاندووە، چوار كەسیان بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.
بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 4 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ، لەڕۆژانی (8/8/6201 ) تا (13/10/2016 ) چوار کەس دەستگیربکەن ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 28/3/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار ( هـ ، گ ، خ ) لەدایکبوی ساڵی (1991 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار ( ج ، ع ، م ) لەدایکبوی ساڵی (1966) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3- تاوانبار ( د ، ا ، س ) لەدایکبوی ساڵی (1988) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
4- تاوانبار ( ا ، م ، ع ) لەدایکبوی ساڵی (1990) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (2)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک