زهنگ
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەدوای بڕیاری ڕێکخستنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەشێک لە خاوەن گەراجەکان نرخی وەستانی ئوتومبێلیان بەرزکردۆتەوە ئەمەش لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێگە پێ نەدراوە ، بۆیە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لیژنەی باڵا بە ھاوکاری لیژنەی ھاتوچۆ، سەردانی زۆربەی پارکی وەستانی ئوتومبێلمان کردووە و لە بەرز نەکردنەوەی نرخ ئاگادارمان کردونەتەوە.
گۆران قادر وتی: "بەپێی ئەو پلەبەندیەی کە بۆ پارکەکانی وەستانی ئوتومبێل کراوە ڕێنمایی خاوەنەکانیانمان کردووە کە نرخ و کاتی وەستان ھەڵبواسن بۆ ئەوەی خاوەن ئوتومبیل بیزانێ".
دەربارەی پلەبەندی و نرخەکان بۆ وەستانی ئوتومبیل سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئهوهشى خستهڕوو، نرخەکان بەپێی پلەبەندیەکان دیاری کراوە کە پێویستە خاوەن پارکەکان پابەندبن پێوەی، ھەر خاوەن پارکێک سەرپێچی بکات لەو نرخەی کە بۆی دیاری کراوە و زیاتر وەربگرێت رووبەرووی سزای یاسای دەکەینەوە.
نرخی پارکینی ئوتومبێل بۆ شەش کاتژمێر بەم جۆرەیە:
1- پارکی داخراو لەگەڵ قیر یان چیمەنتۆ کرابێت نرخەکەی 1.500 ھەزار و پێنج سەد دینارە.
2- پارکێک کە قیر یان چیمەنتۆ کرابێت، واتە کراوەبێت 1.250 ھەزار و دووسەد و پەنجا دینارە.
3- پارکی بێ خزمەتگوزاری واتە گڵ بێت نرخەکەی 1.000 ھەزار دینارە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک