شیعری : کاکەی فەلاح
کـتــێـــب و کـتـێـبـخـانە
ئەو هەنگوینە ، ئەم شانە
بـۆیـە لـە هـەمــوو مـاڵـێ
ئــەبــێ هـەمــوو مـنـاڵـێ
مـــژدە بـــدا بـــــە بـــاوە
کـتـێـبـخــانـــەم دانــــاوە
مـــژدە بـــدا بــــــە دایــە
نـرخــی گــۆڤــــارم لایــە
ڕۆژنـــامــــەی مـنــاڵانـــە
مافێکـەو هـی خـۆمـانـــە
کتـێـبـخــانــە بــــۆ منــاڵ
گەشە ئەکا سـاڵ بـە ساڵ
گــوڵـــەو ئـەگــەشێتـەوە
چــاوی پــێ ئـەکــرێتەوە
سـەرچـاوە : کتێبی پەپوولەکان
تێبینی : ( کاکەی فەلاح ) ی شاعیر لە 1990/10/9 کۆچی دوایی کردووە
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک